رەزامەندی نیشان دانی بارزانی لە گەڵ جێبەجێ کرانی بڕیاری ئیعدام لە هەرێم
تهمووز 23, 2017 02:58 Asia/Tehran
سەرباری وەستانی جێبەجێ کرانی بڕیاری ئیعدام لە هەرێمی کوردستانی عێراق ، یازدە کەس بە فەرمانی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێم بە تاوانی جیاجیا لە هەرێمی کوردستان لە سێدارە دراون .
ئاژانسی دەنگوباسی" کورد تی ڤی " رۆژی شەممە رایگەیاند ، بە فەرمانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق 11 کەس لە دەڤەری بادینانی پارێزگەی دهۆک ئیعدام کراون و 58 کەسی دیکەش چاوەڕوانی جێبەجێ کرانی بڕیاری ئیعدامن .
کورد تی ڤی وتیشی ، لە نێو ناوی ئیعدام کراوان ، سەبەبکارانی کوژرانی یەکێک لە ئەندامانی مەکتەب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی بارزانی ش دەبینرێ .
ئەم هەواڵدەریە هەروەها دەڵێ : ئەم ئیعدامانە لە بارودۆخێک دا کراون کە بڕیاری ئیعدام لە هەرێمی کوردسانی عێراق راگیراوە و لەبەر ئەوە ئیعدامەکان بە نهێنی ئەنجام دراون .