واشنگتۆن پۆست : سەربەخۆیی کوردستانی ئێراق دەسپێکێک بۆ شەڕە ناوخۆییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i301292-واشنگتۆن_پۆست_سەربەخۆیی_کوردستانی_ئێراق_دەسپێکێک_بۆ_شەڕە_ناوخۆییەکان
واشنگتۆن پۆست نووسی " ڕفڕاندۆم و ڕاگەیندرانی سەربەخۆیی ،بێ گۆمان شەڕی ناوخۆیی نوێ بە سەر کوردستاندا دادەسەپێنێ و بە وتەی خاوەنی کاناڵێکی تەلەفیزیونی و چالاکی سیاسی لەو ناوچەیە تەنیا ڕێگا چارەسەری کێشەکانی کوردستانی ئێراق بەڕێوە چوونی هەڵبژرادنی پەرلەمانی زانی کە دوو ساڵی ئەم دواییە داخراوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 24, 2017 13:03 Asia/Tehran
  • واشنگتۆن پۆست : سەربەخۆیی کوردستانی ئێراق   دەسپێکێک بۆ شەڕە ناوخۆییەکان

واشنگتۆن پۆست نووسی " ڕفڕاندۆم و ڕاگەیندرانی سەربەخۆیی ،بێ گۆمان شەڕی ناوخۆیی نوێ بە سەر کوردستاندا دادەسەپێنێ و بە وتەی خاوەنی کاناڵێکی تەلەفیزیونی و چالاکی سیاسی لەو ناوچەیە تەنیا ڕێگا چارەسەری کێشەکانی کوردستانی ئێراق بەڕێوە چوونی هەڵبژرادنی پەرلەمانی زانی کە دوو ساڵی ئەم دواییە داخراوە .

جەکسون دیل  جێگری   سەرنووسەری  ڕۆژنامەی ئەمریکایی  دوێنێ  یەکشەمە  لە دەسپێکی  شی کردنەویەک لەو بارەوە نووسی : بۆچوونی  واشنگتۆن  ئەوەیە کە  کوردستانی  ئێراق  سەرەڕای   دەرکەوتن و   تیک شکاندنی  داعش  لەو وڵاتە هەروا  هێزمەند و سالم ماوەتەوە . ڕێک هەر وەک ئەو دۆخەی  کە پێنج ساڵ لەمەبەر بووی واتە کاتێ کە هێشتا  داعش دەرنەکەوتبوو  . لە ڕوانگەی  واشنگتۆنەوە  کوردستان  دیمۆکراسیەکی  ئاشتیخوازی  تازە دەرکەوتوو  و لاگری  ڕۆژئاوایە  هە ر بەو بۆنەوەیە  کە هیچکات ناتوانڕێ  داخوازی  ئەو هەرێمە  بۆ سەربەخۆیی  بە تەواوی لە ئێراق لەبەر چاو نەگیردرێت ناوبراو  لە درێژەدا نووسی   بە داخەوە  لە ماوەی  ئەم  پێنج ساڵە   زۆر شت گۆڕاوە  شەڕ پاشەکشەی ئەمریکا  لە ناوچە و هەروەها  ناکارامەیی   کوردەکان لەو جۆڕە ڕووداوانەن  . داعش لە  باشوور  و ڕۆژئاوای کوردستان   هێدی هێدی   خەریکی لەناو چوونە و کوردستانیش  لە ڕووی  سیاسی و ئابووریەوە  لاواز  بووە  . مەسعوود بارزیانی  سەرۆکی هەرێمی   کوردستان چوار ساڵ لە کۆتایی  خولی  کاری  ڕابردوو هەروا  دەسەڵاتدارە پەرلەمانی ئەو هەرێمەش دوو ساڵە  کەداخراوه  حکو مه تی هە ریمی کوردستان   زۆر قەرزارە  بە سەختی دەتوانێ   مووچەی  سێ لە چواری  فەرمانبەرانی حکوومی  بدات  ئەرتەش و هێزە  ئاسایشیەکانیش   بەش بەش کراون  و  بوونەتە  ڕەوتی  خەنیمیش . کاردانەوەی  بارزانی  بەو جۆرە ئاڵۆزیە  بەرنامە داڕشتنی ڕفڕاندومێکە بۆ ڕاگەیندرانی  سەربەخۆیی  کوردستان لە ڕۆژی  25  سێپتامبر - بەڵام دەوڵەتی  فیدڕاڵی  ئێراق  ئەو بەرنامەیەی  ڕەت کردووەتەوە   دراوسێ  هێزمەندەکانی  کوردستانیش  بریتی لە   ئێران  و تورکیا  و هەروەها  ئەمریکاش   نەیاریەتیان لە گەڵ ئەو بەرنامەیە   کردووە  و هەروەها  ئەو کوردانەش کە خوازیاری  سەربەخۆیین  تێگەیشتوون   کە ڕەوتی   سیاسەتەکانی ناوچەش  گەیشتووەتە خاڵێکی  مەترسیدار " شاسوار عه بدولواحید " خاوەنی  کاناڵی  تەلەفیزیونی سەربەخۆی   ئێن ئار تی ی کوردستان لەو بارەوە  دەڵێت   کە کوردستان  دەبێ  لە بیری  ئاشتی دانی  تاقمە  خەنیمەکان و سازکردنی دامەزراوەیەکی  پتەو   بۆ ئابووری  و نیزامێکی    سیاسی  دیموکراتیک  بێت  نە ئەوەی کە ژێستی  سیاسی بێت  وەکوو  ڕفڕاندۆمی سەربەخۆیی .   هەروەها وتیشی    ڕێگای  دروست ،  بەڕێوە چوونی ڕفڕاندۆم  نیە   بەڵکوو   بەڕێوە بردنی  هەڵبژاردنێکی  ئازاد و سالمە بۆ پێکهێنانی  پەرلەمانێکی نوێ .