بۆردومانی بنکەو بارەگای پەکەکە لە دەهۆک لەلایەن سوپای تورکیاوە
تهمووز 27, 2017 13:48 Asia/Tehran
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، بنکەو بارەگاکانی پەکەکەیان لە دەهۆکی ئێراق بۆردومان کرد.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، ئەمڕۆ پێنج شەممە جارێکی دیکە بەبیانووی بۆردومانی بارەگاکانی پەکەکە لە باکووری ئێراق، ناوچەگەلێکی ئاواییەکانی نێروێ و ڕێکان لە پارێزگای دەهۆک هەڵکەوتوو لە کوردستانی ئێراقیان بۆردومان کرد.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئەمڕۆ چیای کورەژار لەدەورووبەری ئەو دوو گوندەیان بۆردومان کرد.
لەلایەکی دیکەوە، وارشین سەلام بەرپرسی مەڵبەندی شیلادزێ لەو بارەوە وتی: ئەو بۆردومانانە دە خولەکی خایاند بەڵام ئێستا هێمنی جێگیرە.