نەیارەتیی دەوڵەتی بەغدا لەگەڵ کۆپرسی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i302410-نەیارەتیی_دەوڵەتی_بەغدا_لەگەڵ_کۆپرسی_جیا_بوونەوەی_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق
جێگری سەرۆک کۆماری ئێراق دیسان جەختی کرد لە سەر نەیارەتیی دەوڵەتی ئەم وڵاتە لەگەڵ بەڕێوەچونی گشتپرسی سەبارەت بە جیابوونەوەی ناوچەی کوردستانی ئێراق، کە ئامانجی بوار خۆش کردنە بۆ پارچە پارچە کرانی ئەم وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 01, 2017 10:00 Asia/Tehran
  • نەیارەتیی دەوڵەتی بەغدا لەگەڵ کۆپرسی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق

جێگری سەرۆک کۆماری ئێراق دیسان جەختی کرد لە سەر نەیارەتیی دەوڵەتی ئەم وڵاتە لەگەڵ بەڕێوەچونی گشتپرسی سەبارەت بە جیابوونەوەی ناوچەی کوردستانی ئێراق، کە ئامانجی بوار خۆش کردنە بۆ پارچە پارچە کرانی ئەم وڵاتە.

ئەنجومەنی باڵای گشتپرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق وێڕای نەیارەتی کردنی دەوڵەتی ناوەندی لە بەغدا، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ژولای ٢٠١٧ بڕیاری دا، لێژنەیەکە بۆ دانوستان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی لە بەغدا بۆ لێکدانەوەی مەسەلەی بەڕێوەچوونی گشت پرسی پێک بێنێ.

"نوری مالکی" جێگری سەرۆک کۆماری ئێراق لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنیی لوبنانی ئەلمەیادین، بە ئاماژە بەوەی کە بەڕێوەچوونی گشتپرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە، ڕایگەیاند: هیچ کام لە وڵاتانی ئەورووپایی، ئەمریکایی، کۆماری ئیسلامی ئێران، تورکیا و وڵاتانی عەرەبی ڕازی نین بە بەڕێوەچوونی ئەم گشتپرسییە.

جێگری سەرۆک کۆماری ئێراق بە ئاماژە بە پیلانگێڕیی هەندێ لایەن  بۆ پارچە پارچە کردنی سووریا و ئێڕاق لە چوارچێوی سوود و قازانجەکانی ئیسراییلدا وتی: سەرکەوتنەکانی سوپای ئێراق و سووریا و هەروەها لاواز کرانی تیرۆریستان پاش سەرهەڵدانی کێشە و ناکۆکی لە نێوان وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس، هەموو هاوکێشەکانی لە ناوچە بە سوودی بەغدا و دیمەشق گۆڕیوە.

نووری مالکی هەروەها بە ئاماژە بە بەشداریی کاریگەریی هێزەکانی حەشدی شەعبی کە ئۆپەراسیۆنی ڕزگار کردنی موسڵ لە ژێر چنگی داعش ڕاشکاوانە رایگەیاند: حەشدی شەعبی لە سای دەسکەوت و سەرکەوتنەکانی ئەمدواییەدا، شیاوەتیی خۆی وەکوو هێزێکی سەربازیی بە داکۆکیی یاسایی بۆ درێژە دان بە چالاکی لە ژێر چاوەدیری فەرماندەرێتیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێراق سەلماندووە.

پەرلەمانی ئێراق ٢٦ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ بە زۆرینەی دەنگ، یاسایەکی پەسەن کرد کە بە پێی ئەوە، هێزەکانی بەسیجی جەماوەری ئەم وڵاتە (حەشدی شەعبی) بەشێکی فەرمی لە هێزە چەکدارەکانی ئێراق دێنە ئەژمار.