وریایی دانیی نوێنەری پەرلەمانی ئێراق بە بەرپرسانیی هەرێمی کوردستان
نوێنەری شەبکی پەرلەمانی ئێراق، ئیدارەی خۆجێی هەرێمی کوردستانی بە هەوڵ دان بۆ پارچە پارچە کردنیی ناوچەی دەشتی نەینەوا لە ڕێگای ڕۆنانی مەتەڕێزی جۆر بە جۆر لەو ناوچەیە تاوانبار کردووە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەلغەد پریس ، " حینین ئەلقدو" نوێنەری شەبکی پەرلەمانی ئێراق لە بەیاننامەیەک ڕۆژی سێ شەممە کردەوەی پارتی دێمۆکراتی کوردستان لە بارەی بەدی هێنانیی مەتەڕێزی جۆر بە جۆر لەو ناوچەیەی بە ڕەگەز پەرەستانە وەسف کرد و وتی : ڕۆنانیی ئەم مەتەڕێزانە ئاسایش و سەڵامەتی ناوچەکانیی ستانی نەینەوا و ئێراق دەخاتە مەترسییەوە و هەرەشە لە ئاسایشی ئەوان دەکات .
" جەواد ئەلتلیباوی"، وتە بێژی بزوتنەوەی "عەسائیب ئەلحەق" ی ئێراق بە جەختکردن لە سەر پێویستی پاشە کشەی پێشمەرگەی کورد لە ستانی نەینەوا دوای ئازادی تۆکمەی ئەو لە چنگ داعش وتی: دەوڵەتی ئێراق و بەسیجی جەماوەری هەرگیز بە کوردەکان ئیزنی پەیوەسکردنیی بستێک لە خاکی ئەم ستانە بە هەرێمی کوردستانی ئێراق نادەن .
ژمارێک لە کاربەدەستانی کوردستانی ئێراق وتوویانە کە هێزی پیشمەرگەی کورد هەرگیز لەو ناوچەگەلەی ستانی نەینەوا کە لە چنگ داعش ئازاد کراون ناچنە دەرەوە . هێزەکانی پێش مەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق ناوچەی شەنگال لە باشووری مووسڵ یان ئازاد کردووە و خوازیاری ئامادە بوونی بەردەوامن لەو شارە دا .