گەڕانەوەی ژمارێک ئاوارەی عەرەب بۆ گوندەکانیان لە کوردستانی ئێراق
بەسەدان ئاوارەی عەرەبی کوردستانی ئێراق، سەرەنجام پاش تێپەڕینی سێ ساڵ، بەیارمەتی وهەوڵی هێزی پێشمەرگە گەڕانەوە گوندەکانیان.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی سەداوسیما، پاش ئەوەی هێزی پێشمەرگە، گوندەکانی دەورووبەری زوممار و رەبیعە لەڕۆژاوای مووسڵ(باکووری ئێراق) یان لەبوونی تیرۆریستانی داعش و بۆمب ومینە بەجێماوەکان، پاکتاو کرد، پتر لە٣٨٠خێزانی ئاوارەی عەرەبی کورد پاش تێپەڕینی لانیکەم سێ ساڵ بەسەر داگیرکرانی ئەو ئاواییانە لەلایەن تیرۆریستانی داعشی، گەڕانەوە ماڵەکانیان.
بەپێی هەواڵێکی دیکە، تاقمێک لە زانایانی دینیی بانگخوازی ناوەندی دینیی نەجەفی ئەشرەف سەربە کۆمیتەی ئیرشاد و بانگخوازیی و بەرەڤانی لە پیرۆزایەتییەکانی ئێراق لەپاڵ هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراق لەئۆپراسیۆنی پاکتاوکرانی ناوچەکانی رۆژاوای مووسڵ بەشدار بوون.
هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراق رۆژی ڕابردوو لە پەلامارە بەرفراوانەکان بۆ ڕزگارکرانی باشووری ناوچەی تەلەعفەر و جاددەی بەغدا بۆ مووسڵ ١٧ گوندیان لەدەست گرووپی تەکفیریی زایۆنیستیی داعش پاکتاو کرد.
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق دەی ژوولای٢٠١٧ هەواڵی ڕزگارکرانی بەتەواوەتی مووسڵی لەچنگ داگیرکەرانی گرووپی ڕەشەکوژی داعش ڕاگەیاند.