ئەمڕۆ لە سلێمانی یادی شێرکۆ بێکەس دەکرێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i302822-ئەمڕۆ_لە_سلێمانی_یادی_شێرکۆ_بێکەس_دەکرێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ هەینی، لە دوو چالاکیدا جیاوازدا یادی چوارەمین ساڵیادی شاعیری کورد، شێرکۆ بێکەس بکرێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 04, 2017 04:54 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆ لە سلێمانی یادی شێرکۆ بێکەس دەکرێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی، لە دوو چالاکیدا جیاوازدا یادی چوارەمین ساڵیادی شاعیری کورد، شێرکۆ بێکەس بکرێتەوە.

لە کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 4ی ئاب، لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسوورەکە وەک یەکەم چالاکیی یادی شێرکۆ بێکەس دەکرێتەوە.هەروەها لە کاتژمێر 7:00ی ئێوارە و لە چالاکیی دووەمدا لە پارکی ئازادی و لەسەر گڵکۆی شێرکۆ بیکەس، ئەو یادە بەشێوەیەکی فراوان دەکرێتەوە.

بڕیارە سبەینێ وەک بەشێک لە بەڕێوەچوونی یادەکەی لە پارکی ئازادی، پەردە لەسەر پەیکەرێکی نوێ لە دروستکردنی هونەرمەند هۆشیار سەعید بۆ شێرکۆ بێکەس لا بدرێت.

هەر لەو مەراسیمەدا چەند هونەرمەندێک بەچالاکیی هونەریی بەشداریی دەکەن.شێرکۆ بێکەس، کوڕی شاعیری ناودار فایەق بێکەس بووە و لە 2ی ئایاری 1940 لە شاری سلێمانی لەدایک بووە. لە رۆژی 4ی ئابی 2013 بە نەخۆشی لە ستۆهکۆڵمی پایتەختی سوید کۆچی دواییکرد و چەند رۆژێک دواتر تەرمەکەی هێنرایەوە شاری سلێمانی و لەسەر وەسیەتی خۆی لە پارکی ئازادی بەخاک سپێردرا.

شێرکۆ بێکەس بەیەکێک لە دیارترین شاعیرەکانی مێژووی کورد دادەنرێت کە نوێخوازیی لە شیعری کوردیدا کردووە بۆ ئەو مەبەستەش لە ساڵی 1970 لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا بزوتنەوەی ڕوانگە-یان دروستکردووە کە مەبەستی سەرەکیی نوێکردنەوەی شیعری کوردیی بووە.

شێرکۆ بێکەس خاوەنی هەزاران لاپەڕە لە شیعرە و لەساڵی 2009 سەرجەم بەرهەمەکانی لە دوتوێی هەشت بەرگدا لە چاپ دراوە