وشداری ئێزدییەکان بە هێزەکانی سەر بە بارزانی لە شەنگال
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i302838-وشداری_ئێزدییەکان_بە_هێزەکانی_سەر_بە_بارزانی_لە_شەنگال
لە سێهەمین ساڵڕۆژی داگیرکرانی شاری شەنگال لە لایەن گرووپی تیرۆریستیی داعشەوە، ژمارێک لە ئێزدییەکان بە پەلامار دانی بنکەی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق وشداریان دا دەبێ هێزەکانی ئەم پارتە ناوچەی شەنگال بەجێ بێڵن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 04, 2017 05:44 Asia/Tehran
  • وشداری ئێزدییەکان بە هێزەکانی سەر بە بارزانی لە شەنگال

لە سێهەمین ساڵڕۆژی داگیرکرانی شاری شەنگال لە لایەن گرووپی تیرۆریستیی داعشەوە، ژمارێک لە ئێزدییەکان بە پەلامار دانی بنکەی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق وشداریان دا دەبێ هێزەکانی ئەم پارتە ناوچەی شەنگال بەجێ بێڵن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنشەمەی  ئیرنا؛ "شیفا شەنگالی" یەکێک لە فەرماندەرانی ژنی ئێزدی وتی: هیچ کوردێکی ئێزدی پێی خۆش نییە بچێتە ڕیزی هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراقەوە و سان بە سانی ئەوان شەڕ بکات.

بەرپرسانی کوردی ئێزدی پاش داگیرکرانی شاری شەنگال لە لایەن گرووپی تیرۆرتیستیی  و تەکفیریی داعشەوە کە بووە هۆی قەڵاچۆ کرانی ئێزدییەکان بە دەستی داعش، پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق بە بەرپرسی ئەو قەڵاچۆ کرانە دەزانن و دوابەدوای ئەوە پێوەندیی نێوان کوردە ئێزدییەکان و پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق بە سەرۆکایەتیی بارزانی ڕووی لە ئاڵۆز بوون نا.

پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش هێزی خۆی ڕژاندە ناوچەی شەنگالەوە و پاشان کوردە ئێزدییەکانی ڕاهێنا و ئێستا هەر ئەو هێزانە لە بەرزاییەکانی شەنگال سەقامگیر بوونە.