داعش بەردەوامە له کۆمه‌ڵکوژکردنی ئێزدییه‌کان
نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ئاشکرایده‌کات، داعش له کۆمه‌ڵکوژکردنی ئێزدییه‌کان به‌رده‌وامه و هێشتا هه‌زاران کچ و ژنی ئێزدی له ژێر ده‌ستی چه‌کدارانی داعش له سوریا ماون.
لیژنه‌ی به دواداچونی راستییه‌کانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له سوریا له راپۆرتێک‌دا به‌بۆنه‌ی کاره‌ساتی شه‌نگاله‌وه ڕایگه‌یاندوه، دوای سێ ساڵ له کۆمه‌ڵکوژیی ئێزدییه‌کان له لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه، هێشتا جیهان که‌مته‌رخه‌مه له پابه‌ندبون به ئه‌رکه‌کانی و سزادانی تاوانبارانی ئه‌و تاوانه.
ڕاشیگه‌یاندوه، ئێستاش ئێزدییه‌کان له سوریا له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه کۆمه‌ڵکوژ ده‌کرێن.
لیژنه‌ی به دواداچونی راستیه‌کان له سوریا ئاماژەی بەوەشکردوە، هێشتا به هه‌زاران پیاو و گه‌نجی ئێزدیبێسهروشوێنن و نزیکه‌ی سێ هه‌زار ژن و کچی ئێزدییه‌کانیشی له سوریا کردۆته ئامانجی کاره توندوتیژو دڕنده‌کانی.