تەقینەوەی کۆگایەکی تەقەمەنی لە هەولێر
لە ئەنجامی تەقینەوەی کۆگایەکی تەقەمەنی لە هەولێر سێ کەس لە هێزەکانی پێشمەرگە بریندار بوون .
پاشنیوه‌ڕۆی شه‌ممه 5ی ئابی 2017، کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە بارەگایەکی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی لە شاری هەولێر گڕی گرت و دواتر تەقییەوە.
به‌پێی زانیارییه‌کان کۆگاکه لە بارەگایه‌کی کۆنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی لە سەر شەقامی نەورۆز بووه و هۆکاره‌که‌ش بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بووه و دواتر تەقیوەتەوە.
هاوکات تارق نوری، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه که:" دەستبەجێ ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە".
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کان ئاگره‌که به‌هۆی گڕگرتنی موه‌لیده‌یه‌کی باره‌گای فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی له هه‌ولێر که‌وتووه‌ته‌وه و په‌ڕینه‌وه‌ی ئاگره‌که‌ش بووه هۆی ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ندێک ته‌قه‌مه‌نی ناو کۆگاکه.
دوای روداوەکەش نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر بە یاوەریی بەرپرسانی دیکەی ئیداریی هەولێر گەیشتووەتە شوێنی روداوەکە و لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند روداوەکە بە ئەنقەست نەبووە و هیچ پلان و هێرشێکی لە پشتەوە نییە، لە روداوەکەشدا سێ پێشمەرگەی بارەگاکە بە سوکی برینداربوون.