کاتی سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغداد ئاشکرابوو
ئاب 08, 2017 13:13 Asia/Tehran
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت، لە دوو رۆژی داهاتوودا وەفدی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری بەغداد دەکەن.
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق بە وێستگە نیوزی راگەیاند، ئەگەر هیچ هۆکارێکی تەکنیکی روونەدات، لە دوو رۆژی داهاتوودا شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری بەغداد دەکەن بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە پرسی ریفراندۆم.
لێدوانی شاخەوان عەبدوڵا لە کاتێکدایە بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، ئەو وەفدەی بڕیارە سەردانی بەغداد بکەن کۆبوونەوە بۆ کات و ئەجندای سەردانەکە بکەن، دوێنێش بارزانی لەگەڵ ئەو پارتە سیاسییانە کۆبووەوە کە نوێنەرەکانیان بەشداری شاندەکە دەکەن بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عیراقییەکان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم لە کوردستان کە بڕیارە رۆژی 25-9-2017 ئەنجام بدرێت.