سێ مەرجی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ دەستپێکرانەوەی پەرلەمانی کوردستانی ئێراق
بزووتنەوەی گۆڕان سێ مەرجی بۆ کرانەوەی پەرلەمانی هەرێم ڕاگەیاند و وتی : گرینگترینی ئەو مەرجانە لابردنی سیستمی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانە.
دوای ئەوەی کە قەیرانی سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی بەسەر هەرێمی کوردستانی ئێراق توندتر بووەتەوە، پارتی پێشی بە گەیشتنی نوێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ نێو پەرلەمانی هەرێم گرت و لە ئەنجام دا پەرلەمان داخرا.
پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە دووساڵ لەمەوبەرەوە داخراوە .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی کوردپرێس ، ئاسۆ محەممەد ئەندامی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند مەرجی سەرەکی ئەم پارتە بۆ بەشداری کردن لە کردنەوە و دەستپێکردنی چالاکییەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق کۆتایی دان بە سیستمی پاشەکەوت کردنی مووچەی فەرمانبەران بووە چونکوو ژیان و ژینی خەڵکی ئەم ناوچەیە لە ئەنجام دا دژوار و سەختە.
ئاسۆ محەممەد مەرجی دووهەمی دیاریکردنی کات و ساتێک بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق ناوبرد و وتی : ئەم مەرجە لە چوارچێوەی درێژنەکرانەوەی چالاکی پەرلەمانی ئێستا بووە و هەر ئەو شتەیە کە لە پرسی سەرۆکایەتی هەرێم دا باسی کرا.
ئەندامی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان وتیشی : مەرجی سێیەم نیازپاکی لە کرانەوەی پەرلەمان و هەوڵدان بۆ خزمەتگوزاری بە شارومەندانی هەرێمی کوردستانی ئێراقە.