گۆڕان :بەڕێوەچوونی کۆپرسی لە کوردستانی ئێراق بەزیانی کوردانە
ئەندامیی فراکسیۆنیی بزوتنەوەی (گۆڕان) لە پەرلەمانیی خۆجێی هەرێمی کوردستانی عێراق، بەڕێوە چوونیی ڕیفراندۆم لەم ناوچەیەی بە زەرەری کوردەکان زانیوە .
پەرتەکانیی هەرێمی کوردستانیی عێراق حەوتەمیی ژوئەن لە کۆبوونەوەیەک دا بە بەشداری " مەسعوود بارزانی" ، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ بەڕێوە برانیی ڕێفراندۆم بۆ جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق لە ٢٥ سێپتەمبەر ڕەزامەندیان دەربڕیوە ؛ بابەتێک کە بەرەو ڕووی نەیاریەتیی بەبڕشتانەی عێراقییەکان و وڵاتانی ناوچەکە بۆتەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی سێ شەممەی کۆرد پرێس، " بیستون فائیق" ئەندامیی فراکسیۆنیی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی خۆجێی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: بەڕێوە چوونی ڕێفراندۆم لەم ناوچەیە زەبر ئەدات لە پێوەندییەکانیی هەولێر لەگەڵ وڵاتانیی دڕاوسێ.
" بیستون فائیق" وتیشی : هەرێمی کوردستانی عێراق هەر ئێستا بەرەو ڕووی ڕەوشی ئالۆزکاوی ئابووری، قەیرانی جیددی دراوی و داخرانیی زۆرتریی ناوەندەکانی لەوان پەرلەمان نەیاریەتیی پارتەکان و ڕەوتە سیاسییەکانە لەگەڵ بەڕێوە چوونیی ڕێفڕاندۆم. بە رلەویش ،" ئیبراهیم جەعفەری" وەزیری دەرەوەی عێراقیش لە درێژەی دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ نوێنەرانی پارتی دێمۆکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنیی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی " عەرەفات کەرەم" لە بەغدا وتیشی: تا بە ئێستا هیچ وڵاتێک پشتگری نەکردووە لە ڕێفراندۆم لە کوردستانیی عێراق دا و دەوڵەتی عێراق ڕێزدەگرێت لە ڕای شارومەندانیی کورد بەو مەرجەی لە چوار چێوەی دەستوور دا بێت.