دژایەتیی باڵوێزی بریتانیا لە عێراق لەگەڵ ڕێفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان
باڵوێزخانەی بریتانیا لە بەغدا وێڕای بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: باڵوێزی ئەم وڵاتە لە عێراق، لە گەشتەکەی دا بۆ هەرێم، دژایەتیی وڵاتەکەی لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆمی جیا بوونەوە ڕاگەیاندووە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس باڵوێزخانەی بریتانیا لە بەغدا ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا باسی گەشتی فرانک بیکر باڵوێزی بریتانیا بۆ کوردستانی عێراقی کرد لە ماوەی ڕۆژانی شەشەم هەتا هەشتەمی ئوت.
باڵوێزخانەی بریتانیا لەم بەیاننامەیەدا ڕایگەیاندووە کە بیکر لە دیدارە بەردەوامەکانی لە هەرێمی کوردستان ، هەمیسان جەختی کردووەتەوە لە سەر دژایەتیی وڵاتەکەی لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆمی جیابوونەوەی کوردستان لە عێراق.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەلغەدپرێسی عێراق ، بیکر لە سەردانەکەی بۆ شارەکانی سلێمانی، هەولێر و کەرکوک چاوی کەوتووە بە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێم و نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیران و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کوردستانی عێراق .
باڵوێزخانەی بریتانیا لە بەغدا لە بەیاننامەکەی دا پێشی داگرتووە کە، باڵوێزی وڵاتەکەی وێڕای لێکدانەوەی ڕەوشتی ئاسایشتیی ناوچەکە لەوانە دوا ئاڵوگۆڕەکانی موسڵ، تەلەعفەرو حەویجە، پرسی ڕێفراندۆمیشی تاوتوێ کردووەو هەمیسان پێی لە سەر ڕوانگەی نەرێنیی بریتانیا لەم بارەیەوە داگرتووەتەوە.
باڵوێزخانەی بریتانیا لە بەغدا مانگی ڕابردووش ڕایگەیاند بوو کە نەیاری ڕێفراندۆمەکەی هەرێمەو لە باتی ئەم کارە هەرێم دەبێ لەگەڵ بەغدا دانوستان بکات.
مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاندووە: هەولێر لە 25ی سپتامبەردا ڕێفراندۆمی جیا بوونەوە بەڕێوە دەبات، کەچی لە بەرامبەردا حەیدەرعەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەم کارە نایاساییەو بە فەرمی نایناسێت.