دژایەتیی میسر لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆمەکەی هەرێم
باڵوێزی میسر لە بەغدا وێڕای دژایەتی کردن لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق، ڕایگەیاند: قاهیرە هەرچەشنە جوڵانەوەیەکی یەک لایەنەی دژی سەروەریی عێراق ڕەت دەکاتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس عەلاء موسا باڵوێزی میسر لە بەغدا ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا دژایەتیی وڵاتەکەی لەگەڵ ڕێفراندۆمەکەی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستان کە بڕیارە 25ی سپتامبەری داهاتوو بەڕێوە بچێت، ڕاگەیاندو پێی داگرت کە ئەم کارە کە بەبێ هاواهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی ئەنجام دەگرێت، ڕەت دەکاتەوە.
عەلاء موسا باڵوێزی میسرلە بەغدا وێڕای پێداگرتن لە سەر لایەنگریی میسر لە سەروەریی عێراق وتیشی: هێزو دەستەڵاتی عێراق لە یەکپارچە بوونی دایە و ئێمە ئێمە هەرچەشنە جوڵانەوەیەکی کە بەبێ هاواهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی ڕەت دەکەینەوە.
عەلاء موسا وتیشی: هیچ جۆرە ناکۆکییەکی نێوان دەوڵەتی ناوەندیی بەغداو هەرێمی کوردستانی عێراق نابێ ڕێگر بێت لە بەردەم خەباتی دژی تیرۆریزمیان.
جێگای ئاماژەیە ڕێفراندۆمی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق کە لە لایەن مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێ لە سەر بەڕێوە بردنی داگیراوە لەگەڵ دژایەتیی کۆمەڵێکی زۆر لە لایەنە گەورەکانی کوردستان بۆ وێنە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و بەشێک لە ئەندامانی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانی عێراقیش دا بەرەوڕوو بووەتەوە.