بەردەوامیی کاردانەوەکان بەرامبەر بە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانی عێراق
(حزب الحل)ی عێراق پێی داگرت: بەرپا کرانی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانی عێراق کە لەگەڵ بنەمای دەستەڵاتی نیشتیمانی و پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق دا یەک نەگرێتەوە،جێگای قەبووڵ نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس،(حزب الحل)ی عێراق ڕۆژی شەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ڕێککەوتنی کوردەکان لەمەڕ بەرپا کرانی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانی عێراق لە 25ی سپتامبەر لە بەیاننامەیەک دا داوای لە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێم و پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و هەروەها پارتە کردییەکانی دیکە کرد هەتا لەم ئاراستەیەدا، وێڕای هاواهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی عێراق، بەرژەوەندیی نیشتیمانییان لە بەرژەوەندیی تاکەکەسی پێ ئەوبەرتر بێت.
(حزب الحل)ی عێراق، وێڕای ئاماژە کردن بە پێویستیی یەکگرتن و برایەتیی تەواوی جەماوەری عێراق بۆ دیاری کردنی چارەنووسی هاوبەشی نێوان عەرەب و کورد،وتیشی:ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانی عێراق نابێ بنەمای دەستەڵاتی نیشتیمانی و پاراستنی سەروەریی خاک و جوگرافیایی و مافی ئەتنەکانی عێراق بە عەرەب و تورک و کەمینەکانی دیکەی عێراق لە پارێزگای کەرکوک و ناوچەکێشە لە سەرەکان بخەوشێنێت.
پێشتریش یان کوبیش نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە عێراق ڕۆژی چوارشەممە وێڕای پێداگری لە سەر پشت بەستنی تەواوی لایەنە عێراقییەکان بە یاسای بنەڕەتی وەکوو تاکە یاسای ئەم وڵاتە وتی: بەرپا کرانی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانی عێراق یاسایی نییە و ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێ لە ڕێگای وتووێژو دیالۆگەوە چارەسەر بکرێت.
هەندێ لە پارت و لایەنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق حەوتەمی ژوئەن لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ مەسعودبارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە سەر بەرپا کرانی ڕیفراندۆم لە 25ی سپتامبەری 2017 ڕێککەوتن و ئەمەش بابەتێکە کە لەگەڵ دژایەتیی لێبڕاوانەی دەوڵەت و لایەنە جۆربەجۆرەکانی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە دا بەرەوڕوو بووەتەوە.