تەقینەوەەی قورس لە نیزیکی فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی هەولێر
ئاب 27, 2017 06:10 Asia/Tehran
سەرچاوەکانی هەواڵ شەوی یەکشەممە باسی ڕوودانی تەقینەوەیەکی قورسیان کرد لە نیزیکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر .
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی سومەریە نیووزی ئێراق، هەماری چەکەمەنی هێزی پێشمەرگەی کورد لە نیزیکی فڕگەی هەولێر تەقیوەتەوە.
نەوزاد هادی پارێزگەی هەولێر وتی :ئاگرکوژێنەرەکان و هێزی پێشمەرگەی کورد توانیان ئاگرەکەی ئەم هەمارە بکوژێننەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم تەقینەوەیە کوژراوی بە دواوە نەبووە.
سەرچاوەئاسایشییەکانی کورد لەشاری هەولێر ڕایگەیاند ئەم تەقینەوەیە لەبەر ڕووداوی کارەبا بووە .
پێنجی ئووتیش هەمارێکی چەکی هێزی پێشمەرگەی کورد لە ناوخۆی شاری هەولێر تەقییەوە و ئاگری گرت و بە هۆیەوە ژومارێک هێزی پێشمەرگە بریندار بوون .