ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕان: رەنگە گشتپرسی دوابکەوێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i306406-ئەندامی_بزووتنەوەی_گۆڕان_رەنگە_گشتپرسی_دوابکەوێ
ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی ئێراق وتی کە ئەگەری زۆر هەیە گشت پرسی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق دوابکەوێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 28, 2017 16:22 Asia/Tehran
  • ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕان: رەنگە گشتپرسی دوابکەوێ

ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی ئێراق وتی کە ئەگەری زۆر هەیە گشت پرسی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق دوابکەوێ.

سروە عەبدولواحید رۆژی دووشەممە لە دیمانەیەکی تایبەت لەگەڵ پەیامنێری هەواڵدەریی ئیرنادا وتی کە بەسەرنجدان بە گونجاو نەبوونی بارودۆخ لە کوردستانی ئێراق و گشت ناوچەکە، ئەگەری زۆر لەئارادایە کە گشت پرسی لەکوردستانی ئێراق دوابکەوێ.

ناوبراو سەبارەت بە نەیاران و ڕازییانی کورد لەگەڵ گشت پرسی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق وتی کە بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی ئێراق لەگەڵ ژمارێک لە ئەندامانی یەکێتی نیشتمانی، گرینگترین نەیارانی بەڕێوەچوونی گشت پرسی لەبارودۆخی ئێستادان.

عەبدولواحید لەهەمان کاتدا وتی کە گرینگترین ڕەوتی سیاسی ڕازی بەڕێوەچوونی گشت پرسی لە هەرێم، پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسعوود بارزانییەو یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراقیش بەگشتی هاوڕەوتە لەگەڵ لایەنی بارزانی.

ناوبراو وتی کە بزووتنەوەی گۆڕان پێی وایە، بارودۆخی ئێستای کوردستانی ئێراق و گشت ناوچەکە بۆ بەڕێوەبرانی گشت پرسی لەبار نییە، بۆیە خوازیاری دواخرانی گشت پرسی بۆ کاتێکی دیکە بووە.

ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی ئێراق هیوای خواست، پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق گرینگی تایبەت بدات بە داوای بزووتنەوەی گۆڕان بۆ دواخستنی گشت پرسی.

مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق سەرباری نەیارەتییە ناوخۆییەکان لە ئێراق و حکومەتە ناوچەیی و جیهانییەکان هەروا سوورە لەسەر بەڕێوەبرانی گشت پرسی لە٢٥ی سیپتەمبەری داهاتوو.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بەڕێوەچوونی گشت پرسی لە هەرێم لەدژ یاساو دەستووری ئێراقە.