داواکاری بۆ وەدەرنانی لایەنگرانی بەڕێوەچوونی کۆپرسی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی ئێراق
نوێنەری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی ئێراق لەسەر وەدەرنرانی لایەنگرانی رفراندۆمی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە پێداگری کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، عەواتف نەعمە نوێنەری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی ئێراق ڕۆژی دووشەممە وتی وەدەرنرانی نوێنەرانی لایەنگری بەڕێوەچوونی رفراندۆمی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە پەرلەمان و بێ بەشکردنی پارتی لە پۆستەکانی وەزارەتی و پشکی سەتی حەڤدە ی بودجەی گشتیی دەوڵەتی ناوەندی ئەنجام بێت .
عەواتف نەعمە بە ئاماژەدان بەمەی کوردەکان دەنگیان داوەتە یاسای بنەڕەتی ئێراق بۆ مانەوە لە چوارچێوەی ئەم وڵاتە و دەوڵەتی ناوەندی وتیشی: مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق سەرباری نەیارەتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەرامبەر بە کۆپرسی ، بۆ بەڕێوەبردنی رفراندۆم وەک ئامرازی گوشار بۆسەر بەغدا هەوڵ دەدات .
بەرلەمەش یان کوبیش نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری ئێراق پێداگری کرد : ڕێکخراوی نەتەوەکان لە یەکێتیی ئەم وڵاتە و نیزامی دیمۆکراتیکی داکۆکی دەکات و نەیاری دابەشکران و لاواز کرانی ئێراقە.
هەندێ پارتی هەرێمی کوردستانی ئێراق، حەوتەمی ژووئەنی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێم، ڕەزامەندییان کرد بەرامبەر بە بەڕێوە چوونی رفراندۆمی هەرێم لە بەرواری بیست و پێنجەمی سپتەمبەری ساڵی 2017 ، پرسێک کە بەرەوڕووی نەیارەتی بەبڕشتانەی دەوڵەت، تاقمە جۆربەجۆرەکانی ئێراقی و وڵاتانی ناوچە و جیهان بوەتەوە .