وتووێژی چڕوپڕ بەمەبەستی وەدواخستنی کۆپرسی هەرێمی کوردستانی ئێراق
کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادینی لوبنان سەرلەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە وتی : وتووێژی چڕوپڕی نێوان ڕێبەران و سیاسەتڤانانی کورد بۆ وەدرەنگ خستنی رفراندومی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە ئارا دایە .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کەناڵی تەلەفزیونی مەیادینی لوبنان ئاماژەی نەکردە وردەکارییەکی زۆرتر لەبارەی ئەم هەواڵە .
بەرلەمە سروە عەبدولواحد نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی ئێراق ڕۆژی دووشەممە وتی ئەگەری زۆر لە ئارادایە رفراندۆمی هەرێمی کوردستانی ئێراق وەدوا بخرێت .
بەرلەمە فالح فەیاز ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئێراق وتی : بەڕێوە چوونی کۆپرسی لەسەر جیابوونی هەرێمی کوردستانی ئێراق کە ژومارێک کاربەدەستی کورد پێداگری لەسەر دەکەن، بە پێچەوانەی یاسای بنەڕەتی ئێراقە و بەرەوڕووی گرفتی جیددی دەبێتە وە .
وڵاتانی جۆربەجۆر لەوان کۆماری ئیسلامیی ئێران، تورکیا، سوریا و ڕوسیاش لەگەڵ بەڕێوە چوونی ئەم رفراندۆمە لە هەرێمی کوردستان نەیارەتیان کردووە و دەڵێن ئەو رفراندۆمە دەبێتە هۆی پەرەی بێ سەقامی لە ناوچە .
ژومارێک پارتی هەرێمی کوردستانی ئێراق حەوتەمی ژووئەنی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێم، بەرامبەر بەڕێوە چوونی کۆپرسی لەسەر جیابوونی هەرێمی کوردستانی لە ئێراق لە بەرواری بیست و پێنجەمی 2017 ڕەزامەندییان کردووە .