نایاسایی بوونی بەڕێوەچوونی ئەگەریی رفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i306600-نایاسایی_بوونی_بەڕێوەچوونی_ئەگەریی_رفراندۆم_لە_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق
باڵوێزی ئێراق لە ڕوسیا ، بەڕێوەچوونی رفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتەی بە نایاسایی وەسف کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 30, 2017 05:10 Asia/Tehran
  • نایاسایی بوونی بەڕێوەچوونی ئەگەریی رفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی ئێراق

باڵوێزی ئێراق لە ڕوسیا ، بەڕێوەچوونی رفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتەی بە نایاسایی وەسف کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن،  حەیدەر هادی باڵوێزی ئێراق لە ڕوسیا  لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ڕوسیا ئەلیەوم  پێداگری کرد  :  بڕیاری بەڕێوەچوونی رفراندۆم لە  هەرێم ، سەرباری دەوڵەتی ناوەندی لەبەغدا لەلایەن هەموو وڵاتانی دراوسێ ڕەت کراوەتەوە .

حەیدەر هادی  وتیشی: بە بڕوای دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق  بەڕێوەچوونی کۆپرسی  لە هەرێم  نایاسایی و بەپێچەوانەی  دەستوورە .

باڵوێزی ئێراق لە سوریا هەروەها بەڕاگەیاندنی ئەمەی   کوردەکان دەوریان لە دەسەڵات و دەوڵەتی ناوەندی ئەم وڵاتە هەیە  وتیشی :  سەرۆک کۆمار و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق لە نێوان کوردەکان دا هەڵدەبژێردرێن و ژومارێک لە وەزیرانیش  لە ئاستی جۆربەجۆر لە کوردانن.

کەناڵی تەلەفزیۆنی مەیادینی لوبنان  بەیانی ڕ ۆژی سێ شەممە  وتی : وتووێژی چڕوپڕ لەنێوان ڕێبەران و سیاسەتڤانانی کورد بۆ وەدرەنگ خستنی رفراندۆمی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە ئارادایە .

پێداگری هەرێمی کوردستان لەسەر بەڕێوە بردنی رفراندۆم لە بەرواری بیست و پێنجەمی سپتەمبەری ساڵی 2017 بەرەوڕووی کاردانەوەی  بە بڕشتانەی دەوڵەتی ئێراق، تاقمە جۆربەجۆرەکانی ئێراقی و  وڵاتانی ناوچە و جیهان بووەتەوە.