گیان لەدەست دانی دە کەسی سڤیلی سووری لە دەیرۆزوور
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i306719-گیان_لەدەست_دانی_دە_کەسی_سڤیلی_سووری_لە_دەیرۆزوور
دوابەدوای تاوانکاریی تیرۆریستانی داعش بۆ پێشگرتن بە هەڵاتنی خەڵکی سووریا لە ناوچەکانی ژێر ڕکێفیان، بە دانانی بۆمباو چاندنی مین لە جاددەو شەقامەکاندا ، 38 کەسی سڤیلی دانیشتووی دەیرۆزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا کوژران و یاخود بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 31, 2017 10:33 Asia/Tehran
  • گیان لەدەست دانی دە کەسی سڤیلی سووری لە دەیرۆزوور

دوابەدوای تاوانکاریی تیرۆریستانی داعش بۆ پێشگرتن بە هەڵاتنی خەڵکی سووریا لە ناوچەکانی ژێر ڕکێفیان، بە دانانی بۆمباو چاندنی مین لە جاددەو شەقامەکاندا ، 38 کەسی سڤیلی دانیشتووی دەیرۆزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا کوژران و یاخود بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، تەقینەوەی مین و داوی تەقینەوە هاوکات لەگەڵ هەوڵی خەڵکی سڤیلی سووری بۆ هەڵاتن لە ناوچەکانی ژێر ڕکێفی دەست و پێوەندەکانی داعش لە گردوپەڕی دەیرۆزوور بەرەو پارێزگای حسکەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، کوژرانی لانیکەم دە کەس و بریندار بوونی 28 کەس سووری دانیشتووی ناوچەی بوکەمالی لە گردوپەڕی دەیرۆزووردا لێ کەوتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دانیشتووانی ناوچەی بوکەمال بە سێ ترۆمبیلەوە خەریکی هەڵاتن بوون لەم ناوچەیەوە بەرەو پارێزگای حسکە کە بە ڕێگادا لەگەڵ ئەو مین و داوانەی تەقینەوەدا بەرەوڕوو بوونەوە کە تیرۆریستانی داعش لە سنووری نێوان هەردووک پارێزگای دەیرۆزوورو حسکە دایاننابوون.

هەر لەم پەیوەندییەدا ڕۆژی چوارشەممە دوابەدوای هێرشی یەکەکانی سوپای سووریا بۆ سەر بنکەو مەتەرێزەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە دەیرۆزوور و ناوچەکانی گردوپەڕی، کۆمەڵێکی زۆر لە تیرۆریستان تیادا چوون و یان بریندار بوون.