پێداگریی بارزانی لە سەر بەرپاکرانی ڕیفراندۆم سەرباری شەپۆلی بەربڵاوی نەیارەتییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i306720-پێداگریی_بارزانی_لە_سەر_بەرپاکرانی_ڕیفراندۆم_سەرباری_شەپۆلی_بەربڵاوی_نەیارەتییەکان
سەرباری نەیارەتییە نیشتیمانی و ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان لەگەڵ ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق، کەچی سەرۆکی ئەم هەرێمە جارێکی تر پێی داگرت لە سەر بەرپاکرانی ڕیفراندۆم لەکاتی دیاری کراودا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 31, 2017 10:34 Asia/Tehran
  • پێداگریی بارزانی لە سەر بەرپاکرانی ڕیفراندۆم سەرباری شەپۆلی  بەربڵاوی نەیارەتییەکان

سەرباری نەیارەتییە نیشتیمانی و ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان لەگەڵ ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق، کەچی سەرۆکی ئەم هەرێمە جارێکی تر پێی داگرت لە سەر بەرپاکرانی ڕیفراندۆم لەکاتی دیاری کراودا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی  خوێندکارانی ئیران(ئیسنا) بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی میسریی یومولسابیع، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە دیدار لەگەڵ کەسایەتییە زانکۆییەکانی هەولێر وتی: کشانەوە لە بڕیاری بەرپا کردنی ڕیفراندۆم جێگای قەبووڵ نییەو ئەو وادەیەی بۆی دیاری کراوە نەگۆڕە.

بارزانی بە هێنانە ئارای ئەم بابەتەی کە بیری هاوبەشیی هەولێرو بەغدا کۆتایی پێ هاتووە وتیشی: ژمارەی کوردەکان لە نێو سوپای عێراق لە چاو هۆزو ئەتنەکانی دیکە بە تایبەت عەرەبەکان کەمتر لە سەدی یەکیشە.

پێشتر حەیدەرعەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕووسیا بە دەربڕینی ئەمەی کە کورد لە دەستەڵات و دەوڵەتی ناوەندیی ئەم وڵاتەدا ڕۆڵی هەیە، وتی: پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە نێو کوردەکاندا دیاری دەکرێن و ژمارەیەک لە وەزیرەکانیش کوردن.

هەر لەم پەیوەندییەدا ماڤپەڕی هەواڵیی ئەلجەزیرە لە وتارێکدا بە قەڵەمی خۆرشیی دلی  ڕۆژنامەوانی سووری دەنووسێت: پێداگریی مەسعود بارزانی لەمەڕ بەرپاکردنی ڕیفراندۆم بە تایبەت دوای هەڵوێستی نەیارانەی تاران و ئانکارا ،پرسیاری زۆر سەبارەت بە گرفتەکانی بەردەم هەرێمی کوردستانی عێراق لە داهاتوودا دێنێتە ئاراوە.

لەگەڵ ئەمەش دا سەرچاوە عەرەبییەکان وایان بڵاو کردووەتەوە کە: وتووێژێکی چڕوپڕ لە نێوان ڕێبەران و سیاسەتڤانانی کورد بۆ وەدواخستنی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانی عێراق خەریکی ئەنجام گرتنە.

پێداگریی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە سەر بەرپاکردنی ڕیفراندۆم نەیارەتیی زۆری لێ کەوتووەتەوە.

جێگای ئاماژەیە بڕێک لە پارت و لایەنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق حەوتەمی ژوئەن لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ مەسعودبارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق  لە سەر بەرپا کرانی ڕیفراندۆم لە 25ی سپتامبەری 2017 ڕێککەوتن و ئەمەش بابەتێکە کە لەگەڵ دژایەتیی لێبڕاوانەی دەوڵەت و لایەنە جۆربەجۆرەکانی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە دا بەرەوڕوو بووەتەوە .

جێگای ئاماژەیە کە ئەم بڕیارەی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق تەنانەت لەگەڵ دژایەتیی کۆمەڵێکی زۆر لە لایەنە گەورەکانی کوردستان بۆ وێنە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و بەشێک لە ئەندامانی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانی عێراقیش دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

 

 

   .