پاشگەز بوونەوەی ئەنجومەنی خۆجێی قەرەتەپەی دیالە لە بەڕێوەبردنی ڕفراندۆم
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i306774-پاشگەز_بوونەوەی_ئەنجومەنی_خۆجێی_قەرەتەپەی_دیالە_لە_بەڕێوەبردنی_ڕفراندۆم
سەرۆکی ئەنجومەنی خۆجێی قەزای "قەرەتەپە" هەڵکەوتوو لە پارێزگای دیالەی ئێراق، ڕایگەیاند: ئەم ئەنجومەنە لە بڕیاری خۆی سەبارەت بە بەڕێوەبردنی ڕفراندۆمی جیابونەوەی ناوچەی کوردستانی ئێراق لەم قەزایەدا پاشگەز بۆتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 01, 2017 08:33 Asia/Tehran
  • پاشگەز بوونەوەی ئەنجومەنی خۆجێی قەرەتەپەی دیالە لە بەڕێوەبردنی ڕفراندۆم

سەرۆکی ئەنجومەنی خۆجێی قەزای "قەرەتەپە" هەڵکەوتوو لە پارێزگای دیالەی ئێراق، ڕایگەیاند: ئەم ئەنجومەنە لە بڕیاری خۆی سەبارەت بە بەڕێوەبردنی ڕفراندۆمی جیابونەوەی ناوچەی کوردستانی ئێراق لەم قەزایەدا پاشگەز بۆتەوە.

"ڕەحیم عەزیز کەیجی" سەرۆکی ئەنجومەنی خۆجێی قەزای قەرەتەپە" لە پارێز گەی دیالە ڕۆژی پێنجشەممە لە وتووێژ لەگەل هەواڵدەتیی "الغدپرس" وتی: لەبەر ئەوەی کە ئەم ناوچەیە لە ناوچە جێناکۆکییەکان دێتە ئەژمار، ئەم ئەنجومەن بە ئاراستە کردنی داخوازێکی فەرمی بە ئیدارەی "قەرەتەپە" خوازیاری پاشگەز بوونەوەی لە بەڕێوەبردنی ڕفراندۆمەمەی هەرێمی کوردستان بووە.

بە وتەی ئەلکیجی؛ ئەنجومەنی خۆجێی قەزای قەرەتەپە" لە پارێز گەی دیالە دوابەدوای ناڕەزایەتی دەربڕینی زۆربەی شاروومەندانی ئەم  قەزایە بەرامبەر بە بەڕێوەچوونی ڕفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان لە قەرەتەپە"، پێداچوونەوەی کردووە بە سرە بڕیاری پێشووی خۆیدا.

"هادی عامری" بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی بەدری ئێراقیش وتی: بەڕێوەبردنی ڕفراندۆمی هەرێمی کوردستان بە سوودی گەلی کورد نییە.

ژمارێک لە پارتەکانی ناوچەی کوردستانی ئێراق حەوتەمی ژوەنی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادە بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنگیان دا بە بەڕێوەچوونی ڕفراندۆمی جیا بوونەوەی ناوچەی کوردستان لە ئێراق لە ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧.

بڕیاری هەرێمی کوردستانی ئێراق لەمەڕ بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەرەوڕووی نەیارەتیی بەربڵاو لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بۆتەوە و وڵاتانی جۆربەجۆر داکۆکی و پشتیوانیی خۆیان لە یەکێتی و یەکپارچە مانەوەی ئێراق ڕاگەیاندوو، ئەوە لە کاتێکدایە کە "مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئێستایش هەر سوور و پێداگرە لە سەر بەڕێوەبردنی ئەو ڕفراندۆمە لە ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧دا.