نەیارەتی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی ئێراق لەگەڵ جم و جۆڵی یەکلایەنانەی بارزانی
سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق وتی: هەر گۆڕانکاری و کردەیەکی یەکلایەنە، ئەو هەرێمە ئاڵۆزکاو دەکات.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، یوسف محەممەد سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەکارانەوە بە لێدوانەکانی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی بەڕێوەچوونی گشت پرسی جیابوونەوەی هەرێم لە ئێراق، وتی: هەر کردەیەک کە لەئاراستەی یاسادا ئەنجام نەگرێ، ئەو هەرێمە بەرەوڕووی قەیران و ئاڵۆزیی دەکات.
یوسف محەممەد جەختی کرد؛ سیستماتیک کردنی ژیانی سیاسی و ئابووریی خەڵک لە ناوچەی کوردستانی ئێراق لەگشت کاروبارەکاندا، ئاشتەوایی لەئاستی نیشتمانی لێ دەکەوێتەوە.
ئۆمێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق لە پەرلەمانی هەرێم، رۆژی پێنج شەممە وتبووی؛ گشت پرسی لەناوچەی کوردستانی ئێراق لەهەر بارودۆخێکدا بەڕێوە دەچێ.
ژمارێک پارت و لایەنی کوردستانی ئێراق حەوتی ژۆئەنی ڕابردوو لە دانیشتنێکدا بەئامادەبوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی ئەو هەرێمە ڕەزامەندیان دەربڕی لەگەڵ بەڕێوە چوونی گشت پرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە ئێراق لە٢٥ی سیپتەمبەری٢٠١٧دا.
پێداگریی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەسەر بەڕێوەچوونی گشت پرسی جیابوونەوە، بەرەوڕووی کاردانەوەی شێلگیرانەی حکومەتی ئێراق، گرووپە جۆراوجۆرە ئێراقییەکان و وڵاتانی ناوچەوجیهان بووەتەوە.