پەرلەمانی ئێراق لەهەوڵی سەندنەوەی دەنگی متمانە لە پارێزگاری کەرکووک
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i306841-پەرلەمانی_ئێراق_لەهەوڵی_سەندنەوەی_دەنگی_متمانە_لە_پارێزگاری_کەرکووک
سەت و چل و پێنج نوێنەری پەرلەمانی ئێراق بە کۆکردنەوەی ئیمزا لەهەوڵی سەندنەوەی متمانە لە پارێزگاری کەرکووکن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 02, 2017 06:53 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی ئێراق لەهەوڵی سەندنەوەی دەنگی متمانە لە پارێزگاری کەرکووک

سەت و چل و پێنج نوێنەری پەرلەمانی ئێراق بە کۆکردنەوەی ئیمزا لەهەوڵی سەندنەوەی متمانە لە پارێزگاری کەرکووکن.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی هەینیی هەواڵدەریی ئیرنا بەگێڕانەوە لە میدیا کوردییەکان، ئەو کردەی نوێنەرانی پەرلەمانی ئێراق، پاش بڕیاری یەکلایەنەی ئەنجومەنی پارێزگاریی کەرکووک بۆ بەشداری کردن لە گشت پرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق ئەنجامی گرتووە.

ئەشواق جاف نوێنەری کوردی پەرلەمانی ئێراق سەر بە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕۆژی هەینی لە وتووێژ لەگەڵ میدیا کوردییەکان ئیدیعای کرد، بەشی زۆری نوێنەرانی شیعەو سوننە داوای سەندنەوەی دەنگی متمانە لە پارێزگاری کەرکووکیان واژۆ کردووە، بەڵام فراکسیۆنە کوردییەکان ڕێگە نادەن ئەو شتە ڕوو بدات.

ئەشواق جاف ئیدیعای کرد، کردەی نوێنەرانی پەرلەمانی ئێراق لەدژ پارێزگاری کەرکووک، کردەیەکی نایاساییەو پارێزگاری کەرکووک تەنیا ئەرکی یاسایی خۆی ئەنجام داوەو نابێ دەنگی متمانەی لێ بسەندرێتەوە.

ئەنجومەنی پارێزگاریی کەرکووکی ئێراق رۆژی سێ شەممە سەرباری نەیارەتی تورکمانەکان و عەرەبەکانی دانیشتووی ئەو پارێزگایە، دەنگی دا بە زیادکرانی پارێزگای کەرکووک لەگشت پرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە.

ئەو کردەیە لەلایەن ئەندامانی تورکمان و عەرەبی پارێزگای کەرکووک، بەغدا و وڵاتانی ناوچە شەرمەزار کراو وەک هەنگاوێکی دنەدەرانەیان ناوبرد لەئاراستەی زیان گەیاندن بە ڕەوتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لەئێراقدا.