تۆمارکردنی ناوی بەربژارەکان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کوردستانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i306895-تۆمارکردنی_ناوی_بەربژارەکان_بۆ_بەشداری_لە_هەڵبژاردنەکانی_سەرۆکایەتیی_کوردستانی_عێراق
هەرێمی کوردستانی عێراق ناوی ئەو کەسانەی پێیان خۆشە بەشداری بکەن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەو ناوچەیە، تۆمار دەکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 03, 2017 05:23 Asia/Tehran
  • تۆمارکردنی ناوی بەربژارەکان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کوردستانی عێراق

هەرێمی کوردستانی عێراق ناوی ئەو کەسانەی پێیان خۆشە بەشداری بکەن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەو ناوچەیە، تۆمار دەکات .

 بە  گوێرەی راپۆرتی هەواڵدەری فارس بە گێرانەوە لە کەناڵی دەنگ وباسی کورد زمانی "ڕووداو" ؛ جگە لە تۆمارکردنیی ناوی بەربژارەکانی سەرۆک کۆمارەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، لە پارتەکان و لیستەکانی سیاسی وا پیان خۆشە بەشداری بکەن لە پێنجەمین خولی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی خۆجێی ئەو هەرێمەیش ناونووسی دەکرێت .

 بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، بڕیارە، هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ناوچەی کوردستانی عێراق و هەڵابژرادنەکانی پەرلەمانیی خۆجێی ڕۆژی یەکەمی نۆڤەمبەری ٢٠١٧ بەڕێوە بچێت . " مەسعوود بارزانی" سەرۆکی ئێستای هەرێمی وکردستانی عێراق بەرەو ڕووی نەیارانێکیی تووند وتیژە، سەرۆ کایەتی یاسایی بارزانیی لە سەر ئەو ناوچەیە ١٩ ئاگۆستی ٢٠١٥ کۆتایی پێهاتووە .

درێژەی نەیاریەتییەکان  لەگەڵ سەرۆکایەتی " مەسعوود بارزانی" لە هەرێمی کوردستانی عێراق پەرلەمانی خۆجێی ئەو هەرێمەی بەرەو ڕووی داخران کردووە . لە سێبەری سەرۆکایەتی بارزانی، هەرێمی کوردستانی عێراق شایەتی ئالۆزی سیاسی و ئابووری بووە و بڕێجاریش مانگرتن و خۆپیشاندان دژی بارزانی بەڕێوە چووە .

بارزانیی لە حالێک دا کە بارودخۆی سیاسی باسیی نییە لە هەریمی کوردستانی عێراق دا ، هەوڵ ئەدات ڕێفراندۆم لەو ناوچەیە لە نێوان نەیاریەتیی، نەیارانی تووند وتیژی ئەو پرسە و خۆی بەڕێوە ببات.