بارزانی ئیدعای کرد: کەرکووک هی کوردستانی عێراقە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i306907-بارزانی_ئیدعای_کرد_کەرکووک_هی_کوردستانی_عێراقە
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ، پارێزگەی خاوەن نەوتی کەرکووکی بەڕای خۆی هی ئەو ناوچەیە زانی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 03, 2017 07:09 Asia/Tehran
  • بارزانی ئیدعای کرد: کەرکووک هی کوردستانی عێراقە

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ، پارێزگەی خاوەن نەوتی کەرکووکی بەڕای خۆی هی ئەو ناوچەیە زانی .

  بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ؛ " مەسعود بارزانی "  سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ " سکای پرێس" ڕایەگیاند هەرێمی کوردستانی عێراق ئامادەیە دوای بەڕێوە بردنی ڕێفراندۆم ، لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی عێراق لە بارەی دیاری کردنی سنوورەکان لە وان ستانی کەرکووک وتووێژ بکەن .

 بارزانی بە باسکردنیی ئەوەی کە هەولێر لە کەرکووک  خۆش نابێ، ئیدعای کرد  کەرکووک هی هەرێمی  کوردستانی  عێراقە و بەرپرسانی کورد  ئامادەن ئەم  پارێزگەیە   وەک نموونەیەک بۆ هاوژینی و پێکەوە ساچان لەبەر چاو بگرن .

 دوا بە دوای  پاشەکشەی  هێزە عێراقییەکان  لە ستانی کەرکوک لە ساڵی ٢٠٠٣  هاوکات لەگەڵ شەڕی ئەمریکا لە عێراق، هێزەکانی پێشمەرگە چوونەتە ئەو ستانە و هەروا لە پارێزگای نەوت خێزی کەرکووک دان.

 سەرۆکی هەرێمی وکردستانی عێراق  جەختیکرد کورکووک تەنیا هی کورد نییە ، بەڵکوو هی تورکەمانەکان، عەرەبەکان و کریستیانەکانیشە وەدەبێ پێکەوە تەباییمان هەبێت . 

ئەوە لە حالێکدایە کە ئەنجوومەنی  پارێزگای کەرکووک سێ شەممەی حەوتەی ڕابردوو سەرەڕای نەیاریەتیی تورکەمانەکان و عەرەبەکانی  دانیشتووی ئەو پارێزگایە ، دەنگی داوە بە پەیوەسبوونی ستانی کەرکووک بە ڕێفراندۆمیی هەرێمی کوردستانی عێراق .

ئەم کردەیە  لە لایەن ئەندامانیی تورکەمان و عەرەبەکانی ستانی کەرکووک ، بەغدا و وڵاتانی ناوچە مەحکووم کراوە و ئەویان وەک هەنگاوێکی دنە دەرانە زانیوە لە ڕێبازی زەبر دان لە پرۆسەی خەبات دژی ترۆریسمی عێراق .

پێداگریی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ بەرێوە بردنیی کۆپرسی  لە ٢٥ سێپتەمبەری ٢٠١٧ بەرەو ڕووی کاردانەوەی بەبڕشتانەی دەوڵەتی عێراق ، گرووپە جۆر بەجۆرەکانی عێراقی و وڵاتانی ناوچە و جیهان بۆتەوە .