دەوری پشتیوانی هێزەکانی پێشمەرگە لە نەبەردی ڕزگارکرانی حەویجە
ئەندامی پارتی یەکێتیی ڕایگەیاند هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە ئوپراسیونی بەم زووانەی ڕزگارکرانی شاری حەویجە لە باشووری ڕۆژئاوایی کەرکووک تەنیا دەوری پشتیوانی دەگێڕێ
دوای ڕزگار کرانی شاری ئیستراتژیکی تەلعەفەر لە ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا لە باکووری ئێراق لە چنگی تاقمی تێڕوڕیستی داعش هێزە ئێراقیەکان خەریکی ئامادە بوون بۆ ئوپراسیونی ڕزگارکرانی شاری حەویجە لە پارێزگای کەرکووکن .
غیاس سوورچی ئەندامی پارنی یەکێتیی نیشتمانی ڕۆژی دوشەمە لە وتووێژ لە گەڵ بنکەی هەواڵیی بەغدا ئەلیوم وتی بە پێی ڕێککەوتنی نێوان هێزە ئێراقیەکان و پێشمەرگەکان هێزە ئێراقیەکتن لە ڕێگای خاکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداری لە نە بەردی ڕزگارکرانی بەرەو شاری حەویجە لە پارێزگای ئەو شارە دەچن بەڵام هێزەکانی پێشمەرگە لەو ئوپراسیونەدا بەشداری ناکەن و تەنیا لە هێزە ئێراقیەکان پشتیوانی دەکەن . شاری حەویجە دوایین بنکەی داعش لە پارێزجگای کەرکووک لە اکووری ئێرافە . بە پێی ڕاگەینئدرانی سەرچاوە هەواڵیەکانی ئێراقی تەنیا حەویجە و سێ ناوچە ە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای ئێراق لە چنگی داعشە و بە لەناوچوونی خێرای ئەو تاقمە تەکفیریە لە تەلعەفەر هەر ئەو چارە نووسە چەوەڕوانی ئەندامانی داعش لە حەویجەیە .