بریندار بوونی سێ پێشمەرگە لە کەرکووک
فەرماندەی هێزی پێشمەرگە سەقامگرتوو لە کەرکووک ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند سێ ئەندامی ئەم هێزە لەبەر تەقینەوەی بۆمبێک لە باشووری کەرکووک بریندار بوونە .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە کەناڵی کوردستان 24، ئەم فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتیشی : حاڵی یەکێک لەو هێزانە شپرزەیە . ئەم ڕاپۆرتە وتیشی ئەم بۆمبە لە لایەن تیرۆریستانی داعشی لە سەر ڕێگەی هات و چووی هێزی پێشمەرگە لە باشووری پارێزگەی کەرکووک تەقیوەتەوە .
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لەساڵی 2014ەوە تائێستا زۆرتر لە 1700 هێزی پێشمەرگە کاتی بەرەنگاربوونەوەی داعش کوژراون و زۆرتر لە هەزار کەسی دیکەش لە باشووری هەرێمی کوردستان و کاتی بەرگری کردن لە بنکەکانیان بریندار بوونە .
ئێستاش کەمتر لە سەتی نۆی ناوچەگەلێک کە لەلایەن داگیرکرا بوو هەروا لە دەستی ئەم تاقمە تیرۆریستییەیە .
ئەمەش لەحاڵێکدایە کە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردووش بە کۆنترۆڵ کردنی شاری تەلەعفەر پارێزگەی نەینەوا بە تەواوی لە بوونی تاقمی تیرۆرتیسی تەکفیری داعش پاکتاو کراوەتەوە.