ئامادەیی هەولێر بۆ درێژەی وتووێژەکان لەگەڵ بەغدا
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق وتی: هەولێر ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ درێژەدان بە وتووێژ لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی ئێراق لە بەغدا.
بەپێی ڕاپۆری رۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی بەئاماژە بە درێژەی هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی متمانە بۆنێو ڕەوت و لایەنە جیاجیا سیاسییەکان لەهەرێمی کوردستانی ئێراق، وتی: ڕێگای وتووێژی نێوان هەولێر وبەغدا بۆ گەیشتن بە ڕێگاچارەی ئاشتیانەی کێشەو قەیرانەکان، بەردەوامەو هەولێر دەرگاکانی وتووێژی ئاوەڵا کردووە.
لەم دواییەدا شاندێک لە هەولێرەوە سەردانی بەغدای کردو لەبارەی ناکۆکیی دوولایەن و بۆ وێنە، پرسی بەڕێوە چوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێم لە ئێراق، لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ناوەندیی وتووێژی کرد.
حکومەتی ناوەندیی ئێراق، نەیاری بەڕێوە چوونی گشت پرسی جیابوونەوەی هەرێمی ئەو وڵاتەیە، بەڵام مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق سەرباری شەپۆلی بەرفراوانی نەیارەتییەکان، پێداگرە لەسەر بەڕێوەچوونی ئەو گشت پرسییە لە٢٥ی سیپتەمبەری ئەمساڵدا.