داوای سەرۆکی بەرەی تورکمانیی ئێراق لە ستانی کەرکووک
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i307137-داوای_سەرۆکی_بەرەی_تورکمانیی_ئێراق_لە_ستانی_کەرکووک
سەرۆکی بەرەی تورکمانیی ئێراق داوای لە پارێزگاری کەرکووک کرد، تەگەرە نەخاتە بەردەم ئۆپراسیۆنی ڕزگارکرانی شاری حەویجە لە چنگ داگیرکەرانی داعش.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 06, 2017 09:23 Asia/Tehran
  • داوای سەرۆکی بەرەی تورکمانیی ئێراق لە ستانی کەرکووک

سەرۆکی بەرەی تورکمانیی ئێراق داوای لە پارێزگاری کەرکووک کرد، تەگەرە نەخاتە بەردەم ئۆپراسیۆنی ڕزگارکرانی شاری حەویجە لە چنگ داگیرکەرانی داعش.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی سێ شەممەی هەواڵدەری کوردپرێس، ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی بەرەی تورکمانیی ئێراق لە دیمانەیەکدا، بەئاماژە بەوەی کە شاری حەویجە حەتمەن دەبێ ڕزگار بکرێ، وتی: پارێزگاریی کەرکووک دەبێ لەگەڵ بەغدا، هاواهەنگیی ئاسایشی ئەنجام بدات سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵ کردنەوەی حەویجە.

پاش ڕزگارکرانی شاری ستراتژیکی تەلەعفەر لەڕۆژاوای پارێزگای نەینەوا، باکووری ئێراق لەچنگ گرووپی تیرۆریستیی داعش، هێزە ئێراقییەکان خەریکی ئامادەبوونن بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵ کردنەوەی شاری حەویجە لەباشووری ڕۆژاوای پارێزگای کەرکووک.

سەرۆکی بەرەی تورکمانیی ئێراق هەروەها ڕایگەیاند: داواکارییەکان بۆ لەسەرکارلابردنی پارێزگاری کەرکووک لەبەر هۆکاری هۆزی و ئەتنی نییە، بەڵکوو ئەو داواکارییانە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە هەڵکرانی ئاڵای کوردستانی ئێراق لە پارێزگاریی کەرکووک و ڕەزامەندیی دەربڕینی لەگەڵ بەڕێوە چوونی گشت پرسی لەو پارێزگایەیە.

ئەنجومەنی پارێزگاریی کەرکووکی ئێراق ٢٩ی ئاگۆستی٢٠١٧ سەرباری نەیارەتیی تورکمان و عەرەبەکانی دانیشتووی ئەو پارێزگایە، دەنگی دا بە زیادکرانی پارێزگای کەرکووک لە پرۆسەی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئەو ولاتە.

ئەو کردەیە، لەلایەن ئەندامانی تورکمان و عەرەبی پارێزگای کەرکووک، بەغداو وڵاتانی ناوچە، شەرمەزار کراو بەهەنگاوێکی دنەدەرانەیان ڕاگەیاند لەئاراستەی زیان گەیاندن بە ڕەوتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە ئێراق.