گۆڕان لە هەڵبژاردنەکانی دیاری کردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق پاڵێوراو دەناسێنێ
ئەندامێکی سەرکردایەتیی بزوتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە ئەم لایەنە لە هەڵبژاردنەکانی بەردەم بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی عێراق کە ئێستاکە لەژێر دەستەڵاتی مەسعود بارزانی دایە، پاڵێوراوێک دەناسێنێ.
کاروان هاشم ئەندامی سەرکردایەتیی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاندووە: هەنگاوی بەرایی لەم بارەیەوە هەڵگیراوەو کەسی جێی سەرنج بە کۆی دەنگی هەمووان دیاری دەکرێت.
کاروان هاشم لە درێژەدا وتیشی: کۆمەڵێک لە لایەنەکان هەوڵ بۆ دواخستنی هەڵبژاردن دەدەن، بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان سوورە لە سەر بەڕێوە چوونی هەڵبژاردن لە بەرواری دیاری کراودا.
ئەم ئەندامەی لێژنەی سەرکردایەتیی بزوتنەوەی گۆڕان لە بارەی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمیشەوە وتی: بزوتنەوەی گۆڕان بەشداریی ڕەوتی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم ناکات.
پرسی ڕفراندۆمی هەرێم لەگەڵ نەیارەتیی تونددا لە ئاستی نێونەتەوەیی و ناوچەکە بەرەوڕوو بووەتەوە.
بزوتنەوەی گۆڕان لەو لایەنانەی کوردستانی عێراقە کە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە سەر پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ناکۆک بووە.