سەردانی نهێنیی نێچیرڤان بارزانی بۆ دوو وڵاتی تورکیا‌و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان
بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی قه‌رزه‌کانی کۆمپانیای دانه‌غاز و کێشه‌ی پاره‌ی نه‌وت له هاڵک بانک، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وەزیرانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌نهێنی سه‌ردانی تورکیا و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانی کردووه.
بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سبەی ێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وەزیرانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق،بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی قه‌رزه‌کانی کۆمپانیای دانه‌غاز و کێشه‌ی پاره‌ی نه‌وت له هاڵک بانک،ه‌نهێنی سه‌ردانی تورکیا و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانی کردووه.
بەپێی ئەم هەواڵە ماوه‌ی دو هه‌فته‌یه نێچیرڤان بارزانی به یاوه‌ریی وه‌فدێک و به‌نهێنی له‌گه‌ڵ ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کان، سه‌ردانی هه‌ریه‌ک له وڵاتانی تورکیا‌و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانی کردووه، ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی بارزانی بۆچاره‌سه‌ری‌ی کێشه‌ی قه‌رزه‌کانی دانه‌غاز و کێشه‌ی ئه‌و پاره‌ی‌ەی داهاتی نه‌وته که‌ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له‌هاڵک بانک له تورکیا له‌سه‌ر داوای ئه‌مریکا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌کان، له سه‌ردانه‌که‌یدا نێچیرڤان بارزانی رێککه‌وتنێکی کردوه که قه‌ره‌زه‌کانی دانه‌غاز به‌شێوه‌یه‌ک بداته‌وه که‌مترین زیان به‌هه‌رێم بگه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له (31)ی ئابدا یه‌که‌مین قۆناغی ئه‌و رێککه‌وتنه جێبه‌جێکرا و بڕی یه‌ک ملیار دۆلار درا به دانه‌غاز و هاوبه‌شه‌کانی.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ تورکیا، نێچیرڤان بارزانی به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی وه‌رگرتوه چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و هاڵک بانک بکرێت له به‌رامبه‌ریشدا چه‌ند مه‌رجێک خراوه‌ته به‌رده‌م نێچیرڤان بارزانی که ده‌بێ جێبه‌جێ بکرێن، نێچیرڤان بارزانیش لای خۆیه‌وه به‌ڵێنی داوه ئه‌و مه‌رجانه بگه‌یه‌نێته مه‌سعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق و به‌زوترین کات وه‌ڵامی تورکیا بده‌نه‌وه، یه‌کێک له‌مه‌رجه‌کانیشیان داوخستنی ریفراندۆمه.