نەیارەتیی بارزانی لەگەڵ داخوازیی ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەب سەبارەت بە ڕیفراندۆم
سەرباری نەیارەتیی نیشتمانی، ناوچەیی و ناوخۆیی لەهەمبەر بەرپا کرانی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانی ئێراق، مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ داخوازیی ئەمینداری گشتیی کۆماری عەرەب بۆ وەدواخستنی ڕیفراندۆمەکەی نەیارەتی کرد.
"ئەحمەد ئەبولغەیت" ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەب ڕۆژی شەممە لە دیدار لەگەڵ "مەسعوود بارزانی لە هەوڵیر وێڕای وشداری دان سەبارەت بە شوێنهاتەکانی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی کوردستانی ئێراق لە سەر دواخستنی ئەم پرسە و ودانوستانی کارا لە ژێر چاودێریی نێونەتەوەیی لەگەڵ کاربەدەستانی دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق پێی داگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی شەممە ڕایگەیاندووە ؛ مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ داخوازیی ئەمینداری گشتیی کۆماری عەرەب بۆ وەدواخستنی ڕیفراندۆمەکەی، لەگەڵ هەرچەشنە بڕیاردانێک سەبارەت بە کشانەوە لە پرسی بەڕیوە بردنی ڕیفراندۆم لە بەرواری ٢٥ی سپتامبەر دژایەتیی کردووە.
بارزانی پێشتر بەم بۆچونەی کە بیری هاوبەشایەتیی نیوان هەولێر و بەغدا کۆتایی هاتووە، ڕایگەیاندووە: کورد لە سوپای ئێراقدا لە چاو هۆز و نەتەوەکانی دیکە بەتایبەت عەرەب بەشدارییەکی کەمتر لە سەدا یەکی هەیە.
"ئەحمەد ئەبولغەیت" ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەب ڕۆژی شەممە لە دیداریدا لەگەڵ "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئێراق وتی: کۆمکاری عەرەب خوازیاری پارێزرانی یەکپارچەیی ئێراقە و دژ بە ناپاوەجێیی و ئاڵۆزی لەم وڵاتەدایە.
ژمارێک لە پارتەکانی ناوچەی کوردستانی ئێراق حەوتەمی ژوەنی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادە بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنگیان دا بە بەڕێوەچوونی گشتپرسی جیا بوونەوەی ناوچەی کوردستان لە ئێراق لە ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧ دا.
بڕیاری هەرێمی کوردستانی ئێراق لەمەڕ بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم بەرەوڕووی نەیارەتیی بەربڵاو لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بۆتەوە و وڵاتانی جۆربەجۆر داکۆکی و پشتیوانیی خۆیان لە یەکپارچە بوون و سەروەریی ئێراق ڕاگەیاندووە.