نەیارەتیی لایەنگرانی تاڵەبانی لەگەڵ بەکارهێنرانی وێنەکانی لە بانگەوازی ڕیفراندۆمی کوردستانی ئێراقدا
دوابەدوای دەسپێبوونی بانگەوازی ڕیفراندۆمی کوردستانی ئێراق و دەکارهێنرانی وێنەکانی جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق لە پوستەرو ڕبکڵامەکاندا، ژمارێک لە هۆگرانی یەکێتی کە نەیاری بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمن، ئەو پۆستەرانەیان لە سلێمانی کێشایە خوارەوە و دڕاندنیان.
"حەسەن ئەحمەد" ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێڕاق ڕۆژی شەممە لە سلێمانیدا لەم بارەوە بە هەواڵنێری ئیرنا لە هەولێری وت: دام و دەزگەی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق ئەو پۆستەرانەیان هەڵواسیوە، ئەو مەسەلەیەش نەیارەتی لایەنگرانی یەکێتی بە دواوە بوو. ناوبراو وتیشی: دوابەدوای ناڕەزایەتی دەربڕینی ئەندامانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق ئەو پۆستەرانەیان کێشایە خوارەوە لەبەر ئەوەی کە ژمارێک لە ئەندامانی یەکێتی نیشتمانی نەیاری بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمن. هاوکات لەگەڵ دەکارهێنرانی ئەو وێنانە "شاناز ئیبراهیم ئەحمەد" خوشکی هاوژینی جەلال تاڵەبانی لە لاپەڕەی شەخسی خۆی دا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نووسی ؛ کەڵک وەرگرتن لە وێنەکانی جەلال تاڵەبانی پیشاندەری شکستی سیاسیی ژمارێک لە پارتەکانی کوردستانە.
ناوبراو پێی داگرت؛ پێویستە هەر هەمووی ئەو وێنانە وەلا بنرێن، لەبەر ئەوەی کە بۆ بەکارهێنانی وێنەکانی جەلال تاڵەبانی پرسیان بە کەس نەکردووە. هاوکات لەگەڵ ئەو کاردانەوەیە، مێدیا فەرمییەکانی سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراقیش ڕایانگەیاند؛ هەموو ئەو لافیتە، پۆستەر و پەنێلانەی کە وێنەی جەلال تاڵەبانییان پێوە بووە، کێشراونەتە خوارەوە.
یەکێک لە بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق بە هەواڵنێری ئیرنا لە هەوڵیری وت: هەموو ئەو وێنەگەلە بە فەرمانی لاهوور شێخ جەنگی بەرپرسی ئیدارەی ئاسایش و هەواڵگریی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە شاری سلێمانی کۆ کراونەتیەوە.
ژمارێکی زۆر لە ڕێبەران و کادێری یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق نەیاری بەڕێوەچونی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی ئێراقن و ئەو ڕیفراندۆمە بە هەنگاوێک دەزانن لە ئاراستەی قازانج و بەرژەوەندییەکانی لایەنێکی تایبەت و دیاریکراودا.