تیلئەبیب گەرەکی نییە ترەمپ لەگەڵ عەبباس دیدار بکا
میدیا ئیسرائیلییەکان دەلێن کە کاربەدەستانی تیلئەبیب بە تووندی هەوڵ ئەدەن پێشبگرن بە دیداری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکی دەزگەی خۆبەڕێوە بەری فەلەستین .
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم ، رۆژنامەی عیبری زمانی " ئیسرائیل ئەلیۆم" لەقاوی دا : ئیسرائیل، ئەمریکا بۆ پیسگیری لە دیداری دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ مەحموود عەبباس سەرۆکی دەزگەی خۆبەڕێوە بەری فەلەستین لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان خستۆتە ژێر گوشارەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنیی فەلەستین، ئەم رۆژنامەیە نووسی عەبباس گەرەکیەتی ئەمساڵ ووتاردانیی تووندیی لە کۆبوونەوەی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان دا هەبێت، ئەوە لەحالێک دایە کە ئەو بە ڕاگرتنیی کردەوەکانی دژی ئیسرائیل لە ڕێکخراوەکانیی نێو دەوڵەتی لەسەر داوای لایەنی ئەمریکایی ڕەزامەندی دەربریوە .
ڕۆژنامەی عیبری زمانی " هائارتس" لەم بەینە دا نووسی کە ترەمپ گەرەکیەتی لەم مانگەی زایینی لەگەڵ عەبباس و بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانیی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان دا دیدارێ بکات .
ئەم سەرچاوەیە وتیشی: لایەنەکان لەم دیدارە لە بارەی ڕێگاکانیی بەرەو پێشبردنیی پرۆسەی سازیش و هەر وەها مەسەلەی ئێران باس و ڕاوێژ دەکەن .