خۆپێشاندانی ئێراقییەکان بۆ نەیارەتی کردن لەگەڵ ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە
بەسەدان کەس لە دانیشتووانی شاری مەندەلی لە پارێزگای دیالەی رۆژهەڵاتی ئێراق، رۆژی یەکشەممە بۆ نەیارەتی لەگەڵ بەڕێوە چوونی گشت پرسیی جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستانی ئێراق، خۆپێشاندانیان کرد.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی سومرییە نیوز، حەیدەر مەندەلاوی ئەندامی ئەنجومەنی شاری مەندەلی وتی: بۆ ناڕازیی دەربڕین بەرامبەڕبە گەڵاڵەی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەبەردەم باڵەخانەی ئەنجومەنی شاردا کۆبوونەوەو خوازیاری بەشداری نەکردنی خەڵک لەو گشت پرسییە بوون.
لەو خۆپێشاندانە ئاشتیانەیەدا زۆرێک لە سەرۆک عەشیرەتەکان وبلیمەتانی فەرهەنگی وکۆمەڵایەتیش تێیدا بەشدار بوون.
بەپێی هەواڵ و ڕاپۆرەکان، خۆپێشاندەران ئاڵای هەرێمی کوردستانی ئێراقیان لەناوەندی شاری مەندەلی هێنایە خوارەوەو ئاڵای ئێراقییان هەڵدا.
لەم بەینەدا لەشاری مەندەلی، کۆبوونەوەی مەزنی عەشیرەتەکان بۆ هاوبەشی نەکردن لە گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەڕێوە چوو.
لەهەمان کاتدا، عالییە نەسیف ئەندامی فراکسیۆنی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسای ئێراق لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە، لەبارەی ئامانجەکانی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق، لەمەڕ بەڕێوەبردنی گشت پرسیی جیابوونەوەی ئەو هەرێمە لە ئێراق، وتی: بارزانی بۆ زاڵبوون بەسەر پارێزگای کەرکووک(باکووری ئێراق) و زۆربەی ناوچە عەرەبییەکان و پەیوەست کردنیان بە هەرێمی کوردستانی ئێراق هەوڵ دەدات.
عالییە نەسیف وتیشی: هەڵبەت ئامانجی سەرەکی و ستراتژیکی گشت پرسیی جیابوونەوەی کوردستان لە ئێراق، دەستەبەری ئاسایشی ئیسرائیل و هێنانەدی وڵاتێکی بچووکە کە تاقمێکی سەر بە ئیسرائیل بەسەریدا زاڵ بن.
ژمارێک پارت و لایەنی هەرێمی کوردستانی ئێراق، حەوتی ژۆئەنی ڕابردوو لە دانیشتنێکدا بەئامادەبوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی ئەو هەرێمە ڕەزامەندییان دەربڕی لەگەڵ بەڕێوە چوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە ئێراق لە ٢٥ی سیپتەمبەری٢٠١٧، پرسێک کە لەگەڵ نەیارەتی شێلگیرانەی حکومەت، گرووپە جیاجیا ئێراقییەکان و وڵاتانی ناوچەکە وجیهان بەرەوڕوو بووەتەوە.