پشتگیری وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەب و ژاپۆن لە دامەزراندنی وڵاتی فەلەستین
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەب و ژاپۆن لە سەر پشتگری خۆیان لە دامەزراندنی وڵاتی سەر بەخۆی فەلەستین بە پێتەختی قۆدس جەختیان کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە گیرانەوە لە کەنالی ئیسکای نیوز- وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەب و ژاپۆن رۆژی دوشەممە لە کۆتایی خوولی یەکەمی وتوویژەکانی سیاسی خۆیان کە لە بنکەی دەبیرخانەی کۆمکاری عەرەب لە قاهیرە دا بەڕێوە چووە -هەر وەها بە دەرکردنیی بەیاننامەیەک خوازیاری ڕاگیرانیی شارۆچکە سازی لە لایەن ڕژیمی زایۆنی و جیبەجێبوونیی بڕیارنامەکانیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە تایبەت بڕیارنامەکانیی ٢٠١٦ و ٢٢٣٤ بوون. وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتانە لە کۆمەڵگەی جیهانی داوایان کرد بە مەبەستی ڕاگیرانیی شارۆچکە سازیی و هەوڵەکانی هاوپێوەند بە بەجوو کردنەوەی شاری قۆدس رژیمی زایۆنی بخەنە ژێر گوشار. وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەب و ژاپۆن هەر وەها گەماروی نایاسایی کەرتی غەززە لە لایەن ڕژیمی زایۆنیی یان شەرمەزار کرد و خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی خێرای ئەو و ڕاگیردرانیی کردەوەکانیی تووند وتیژانە دژی یەخسیرانی فەلەستینی و عەرەبەکانی لە بەندی زیندانەکانی ڕژیمی زایۆنی بوون. دوو لایەن هەروەها گۆڕانکارییەکانیی ئەمدواییەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ئاسیایان لێکدایەوە و لە سەر گرنگایەتی پاراستنی ئاشتی- ئاسایش و پاوەجێی لەو دوو ناوچە و چارە سەری کێشەکان لە رێگاکانی سیاسی جەختیان کرد .