ڕۆژى پێنج شه‌ممه په‌رله‌مان کارا ده‌کرێته‌وه
ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆم له‌راگه‌ینراوێکدا که‌چه‌ند خاڵێکى له‌خۆ گرتووه ئاماژه به‌وه‌ده‌کات که ڕۆژى پێنج شه‌ممه 14ـى 9ـى 2017 پارله‌مانى کوردستان کارا ده‌کرێته‌وه‌و جه‌ختیش له ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم ده‌کات .
ڕۆژى یه‌کشه‌ممه 10ـى 9ـى 2017 له سه‌لاحه‌دین ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆم به سه‌رپه‌رشتیى مه‌سعود بارزانى و ئاماده‌بوونى کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لى و ئاماده‌بوونى کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى له هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ناوچه ناکوکی له سه ره کان کۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى به‌ست.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پێشهاته سیاسییه‌کان و دوایین هه‌ڵوێستى ناوخۆ و عێراق و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌روه‌ها سه‌ردانه‌که‌ى ئه‌میندارى گشتیى کۆمکارى عه‌ره‌بى بۆ هه‌رێمى کوردستان تاوتوێ کرا.
هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماده‌بووان ڕێککه‌وتنى مێژوویى نێوان پارتى و یه‌کێتى له 10ـى ئه‌یلوولى 2017 بۆ کاراکردنه‌وه‌ى پارله‌مانى کوردستانیان به‌رز نرخاند و به هه‌نگاوێکى گرنگ و نیشتیمانى و مێژوویى وه‌سفکرا و ئومێدى ئه‌وه خوازرا که ئه‌و هه‌نگاوه ببێته هۆى خێراتربوونى پڕۆسه‌ى سیاسى .