خۆپیشاندان لە پارێزگای دیالەو نەیارەتی لەگەڵ ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i308279-خۆپیشاندان_لە_پارێزگای_دیالەو_نەیارەتی_لەگەڵ_ڕیفراندۆمەکەی_هەرێمی_کوردستانی_عێراق
سەدان کەس لە جەماوەری پارێزگای دیالە لە ڕۆژهەڵاتی عێراق بۆ نەیارەتی لەگەڵ ڕیفراندۆمی جیا بوونەوەی هەرێم لەم وڵاتە دەستیان دایە خۆپیشاندان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 14, 2017 14:00 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندان لە پارێزگای دیالەو نەیارەتی لەگەڵ ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق

سەدان کەس لە جەماوەری پارێزگای دیالە لە ڕۆژهەڵاتی عێراق بۆ نەیارەتی لەگەڵ ڕیفراندۆمی جیا بوونەوەی هەرێم لەم وڵاتە دەستیان دایە خۆپیشاندان.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران بە گێڕانەوە لە بنکەی هەواڵدەریی عێراقیی سومریەنیوز، سەدان کەس لە جەماوەری پارێزگای دیالە سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە لە خۆپیشاندانێکی ئاشتی خوازانە لە بەردەم ئەنجومەنی پارێزگاریی لە ناوەندی بەعقوبە، نەیارەتیی خۆیانیان لەگەڵ بەڕێوە چوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕاگەیاند.

ئەیادکەروی لە ڕێکخەرانی ئەم خۆپیشاندانە وتی: خۆپیشاندان لە پارێزگای دیالە پێداگرتنێکە لە سەر ئەوەی کە پارێزگای دیالەو بەگشتیی عێراق لە بارەی نەیارەتی لە هەمبەر بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق لە 25ی سپتامبەر هاوبیروڕان و لەم پەیوەندییەدا یەکگرتوون.

ئەنجومەنی پارێزگاریی دیالەش دوو ڕۆژ لەمەوبەر پەسەند کراوەیەکیان بۆ  نەیارەتی لەگەڵ بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی کوردستانی عێراق دەرکرد.

ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراقیش ڕۆژی چوارشەممە لە کۆتایی کۆبوونەوەی خۆی دا سەبارەت بە لێکدانەوەی ئاڵ و گۆڕەکانی هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە لە بەیاننامەیەک دا لەگەڵ گەڵاڵەی کۆمەڵێک لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە لەمەڕ بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم نەیارەتیی کردو داوای لە کاربەدەستانی عێراقی کرد بۆ پێشگرتن بەم گەڵاڵەیە هەوڵ بدەن.

بەرلەمەش، نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە سەرباری ناڕەزامەندی دەربڕینی ئەندامانی کوردی پەرلەمان، لەگەڵ گەڵاڵەی بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق و جیا بوونەوە لە دەوڵەتی ناوەندی نەیارەتییان کردبوو.

پێداگریی " مەسعوود بارزانی" لە سەر بەڕێوە چوونی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق دا لە ٢٥ سێپتەمبەری ٢٠١٧ دا بەرەوڕووی کاردانەوەی بە بڕشتانەی دەوڵەتی عێراق، تاقمە جۆر بە جۆرەکانی عیراقی و وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بووەتەوە .