نەیاریەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق لەگەڵ ڕێفراندۆم لە کەرکووک
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i308335-نەیاریەتی_یەکێتی_نیشتمانی_کوردستانی_عێراق_لەگەڵ_ڕێفراندۆم_لە_کەرکووک
یەکێتی نیشتمانی لە ستانی کەرکووک نەیاریەتی کردووە لەگەڵ بەڕێوە چوونی ڕێفراندۆم لەو پارێزگایە دا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 15, 2017 05:59 Asia/Tehran
  • نەیاریەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق لەگەڵ ڕێفراندۆم لە کەرکووک

یەکێتی نیشتمانی لە ستانی کەرکووک نەیاریەتی کردووە لەگەڵ بەڕێوە چوونی ڕێفراندۆم لەو پارێزگایە دا .

سەرچاوەیەکی  ئاگادار  رۆژی پێنج شەممە لە وتوویژ لەگەڵ سومەریە نیوز بە ئاماژە بەوەی کە ئەندامانی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کەرکووک لە کۆبوونەوەیەکی بەربڵاو دەنگیان داوە بە بەڕێوە نەچوونی ڕێفراندۆم لەو ستانە ڕایگەیاند: ئەم یەکێتییە بۆ باسکردنیی وردیاتی ئەو بڕیارە هەڵوێستی فەرمی دەگرێت .

ئەم سەرچاوە ئاگادارە کە داوای کرد ناوی لەقاو نەدرێت وتی: ئەم کۆبوونەوەیە بە سەرۆکایەتی " کۆسرەت ڕەسوول عەلی" جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بە بەشداری ئەندامانی سیاسی ئەو یەکێتییە و هەروەها " نەجمەدین کەریم" ئۆستانداری کەرکووک وەکوو یەکێ لە لاگرانی بەڕێوە چوونیی ڕێفراندۆم لەو ناوچەیە دا بەڕێوە چوو . هاوکاتیش پەرلەمانی عێراق، " نەجمەدین کەریم" ئۆستانداری کەرکووکی بە هۆی لاگریی کردنی لە بەرێوە چوونیی رێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە لە پۆستەکەی لابردووە . دەنگی نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق بە وەلادانانی " نەجمەدین کەریم" دوای ئەوەی ئەنجام دراوە کە ئەنجوومەنی ئۆستانداریی کەرکووک ٢٠ ئاگۆستی ٢٠١٧ ڕەزامەندی دەربڕیوە لەگەڵ بەڕێوە چوونی ڕێفراندۆم. پێداگری " مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە سەر بەڕێوە چوونیی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستان لە ٢٥ سیپتەمبەری ٢٠١٧ بەرەوڕووی کاردانەوەی  بەبڕشتانەی دەوڵەتی عێراق، تاقمە جۆر بە جۆرە عێراقییەکان و وڵاتانی ناوچە و جیهان بۆتەوە .