پەسەندکرانی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە پەرلەمانی ئەو هەرێمە
پەرلەمانی خۆجێیی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕەزامەندیی دەربڕی لەگەڵ بەڕێوە چوونی ڕیفراندۆمی جیابوونەوەی ئەو هەرێمە لە ئێراق لە رۆژی٢٥ی سیپتەمبەردا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیکی ڕووسی، پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق رۆژی هەینی لەکاتێکدا بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی جیابوونەوەی ئەو ناوچەیەی لە رۆژی٢٥ی سیپتەمبەر پەسەند کرد کە نوێنەرە نەیارەکان، کۆڕەکەیان بایکۆت کردبوو.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ٦٥ نوێنەری ئامادە لە پەرلەمانی خۆجێیی هەرێمی کوردستانی ئێراق، دەنگی ئەرێیان بەو یاسایە دا.
پارتەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق حەوتی ژۆئەنی ڕابردوو لەدانیشتنێکدا بەئامادەبوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی ئەو هەرێمە، ڕەزامەندییان ڕاگەیاند لەگەڵ بەڕێوە چوونی ئەو ڕیفراندۆمە لە٢٥ی سیپتەمبەری٢٠١٧.
ئەوە لەکاتێکدایە کە پێداگریی لەسەر بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق، بەرەوڕووی کاردانەوەی شێلگیرانەی حکومەتی ئێراق و گرووپە ئۆپۆزسیۆنە ئێراقییەکان و وڵاتانی ناوچەکە بووەتەوە.