نەیارەتی پە.کە.کە لەگەڵ پێشنیاری بارزانی بۆ سەقامگیر کران لە شنگال
سەرچاوەکانی خۆجیی ڕایانگەیاند سەرۆکی هەڕیمی کوردستانی عێراق بە هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پە.کەکە پێشنیاری داوە بچنە شنگال ، لەپارێزگەی نەینەوا، لەباکووری عێراق .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری خوێندکارانی ئێران ئیسنا سەرچاوەکانی خۆجیی ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەنالی تەلەفیزیۆنی لوبنانی ئەلمەیادین ڕایانگەیاند پە.کە.کە بەڵام داخوازی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ چوون بۆ شاری شنگالی قەبوڵ نەکردووە. هاوکات ، کەناڵی تەلەفیزیۆنی سومەریە نێۆز ی عێراق ڕاپۆرتی دا بارزانی بە تاقمە سەقامگیر گرتووەکان لەدەشتی نەینەوا یش وتوویەتی ئەگەربتانهه وی کە لەهەرێمی کوردستانی ئێراق بمێننەوە ، هه ریم بەڵین دەدات زەمانەت گەلیک بدات بەدەستەوە. هەروەها سەرچاوەگەلیک لە پەرلەمانی عێراق دەڵین سەرۆکی پەرلەمان لە سەرۆک کۆمار وسەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەی پەرلەمان بۆ لێکدانەوەی مەسەلەی گشت پرسیی جیا بوونەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق بانگهێشتی کردووە. پاش ئەمەیش ،پەرلەمانی عێراق دوازدەی سێپتەمبەری دووهەزارو حەفدە بە بەڕێوە بردنی گشت پرسیی جیا بوونەوە لە کوردستانی عێراق نەیارەتی کردو حەێدەرعیبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقی پێ مل کرد بە گرتنە بەری هەموو تەگبیرە پێویستەکان لەوان کەڵک وەرگرتن لە بژاردەی سەربازی بۆ پاڕاستنی یەکیەتی عێراق. پیداگری مەسعود بارزانی سەرۆکی هەڕێمی کوردستانی عێراق لەسەر بەڕێوە چوونی گشت پرسیی جیا بوونەوە لەم هەرێمە لەبیست وپێنجی سێپتەمبەری دووهەزاروحەفدە لەگەڵ کاردانەوەی بەبڕی دەوڵەتی عێراق ، تاقمە جۆربەجۆرەکانی عێراقی ووڵاتانی ناوچەو جیهان ڕووبەڕوو بووەتەوە.