لێدوانەکانی بارزانی لەبارەی ئێران و تورکیاوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە لێدوانێکدا هەوڵی دا نیگەرانییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و تورکیا لەمەڕ پێویستیی پاراستنی یەکێتی و یەکپارچەیی ئێراق بباتە بن پرسیارەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "مەسعوود بارزانی" ڕۆژی شەممە بە بانگەشەی ئەوەی کە هەوڵێر لە دووی کێشە نانەوە نییە وتیشی: هۆگری دراوسێکانی ناوچەی کوردستانی ئێراق (ئێران و تورکیا) بە پارێزرانی یەکێتی و یەکپارچەیی ئێراق جێی سەرسوڕمانە بۆی.
ژمارێک لە پارتەکانی ناوچەی کوردستانی ئێراق حەوتەمی ژوەنی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادە بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنگیان دا بە بەڕێوەچوونی گشتپرسی جیا بوونەوەی ناوچەی کوردستان لە ئێراق لە ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧.
بڕیاری هەرێمی کوردستانی ئێراق لەمەڕ بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەرەوڕووی نەیارەتیی بەربڵاو لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بۆتەوە و وڵاتانی جۆربەجۆر داکۆکی و پشتیوانیی خۆیان لە یەکێتی و یەکپارچە مانەوەی ئێراق ڕاگەیاندووە
نوێنەرانی پەرلەمانی ئێراقیش ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو ١٢ی سێپتەمبەر بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە ناوچەی کوردستانی ئێراقیان بە نایاسایی ڕاگەیاند و نەیارەتییان دەربڕی بەرامبەر بە بەڕێوەچوونی ئەو گشتپرسییە. بەم حاڵەشەوە "مەسعوود بارزانی" داوای لە کوردەکانی ئێراق کردووە لەو گشتپرسییەدا بەشداری بکەن.