وشداری جیددی حەیدەر عەبادی بە هەولێر/ ئامادەی دەستێوەردانی سەربازین
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i308649-وشداری_جیددی_حەیدەر_عەبادی_بە_هەولێر_ئامادەی_دەستێوەردانی_سەربازین
سەرۆک وەزیرانی ئێراق وشداری داوەتە کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، ئەگەر بەڕێوە چوونی رفراندۆم لەم ناوچەیە ببێتە هۆی بشێوی و ئاژاوە ئێمە دەست دەدەینە بەرگریی سەربازی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 17, 2017 05:32 Asia/Tehran
  • وشداری جیددی حەیدەر عەبادی بە هەولێر/ ئامادەی دەستێوەردانی سەربازین

سەرۆک وەزیرانی ئێراق وشداری داوەتە کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، ئەگەر بەڕێوە چوونی رفراندۆم لەم ناوچەیە ببێتە هۆی بشێوی و ئاژاوە ئێمە دەست دەدەینە بەرگریی سەربازی.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن،حەیدەرعەبادی شەوی  یەکشەممە وێڕای پێداگری کردن لەسەر ئەمەی کە بەڕێوە چوونی رفراندۆمی هەرێمی کوردستانی ئێراق نایاساییە وتی:   کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئاگردا یاری دەکەن.

هەندێ پارتی هەرێمی کوردستانی ئێراق حەوتەمی ژووئەن لە کۆبوونەوەیەک دا بە ئامادەبوونی مەسعوود بارزانی   ، ڕەزامەندییان دەربڕیوە بەرامبەربە بەڕێوە چوونی رفراندۆمی  هەرێمی کوردستانی ئێراق لە بەرواری بیست و پێنجەمی سپتەمبەری ساڵی 2017  پرسێک  کە  بەرەوڕووی نەیارەتی بە بڕشتانەی دەوڵەت، تاقمە جۆربەجۆرەکانی ئێراق و وڵاتانی ناوچەکەو جیهان بووەتەوە . نوێنەرانی  پەرلەمانی ئێراقیش ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو واتە دوازدەی سپتەمبەر رفراندۆمی کوردستانی ئێراقیان بە نایاسایی زانی و بەرامبەر بەڕێوەچوونی ئەو رفراندۆمە ناڕەزایەتیان دەربڕی  .

بەم حاڵە مەسعوود بارزانی داوای لە کوردەکانی ئێراق کردووە لەم رفراندۆمە بەشداری بکەن .