مانۆڕی سه‌ربازیی تورکیا له‌نزیک سنوری هه‌رێمی کوردستانی عێراق
سوپای تورکیا له‌نزیک سنوری وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان مانۆڕی سه‌ربازی ده‌ستپێکرد.
بەپێی نووسینی ماڵپەڕەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌رکانی سوپای تورکیا رایگه‌یاند، مانۆڕه‌که له‌ناوچه‌ی سلۆپی-خابور به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هەڵبەت ئاماژە بەوەش کراوە کە گوایە ئه‌و مانۆڕه به‌شێکه له ئۆپه‌راسیۆنی تورکیا بۆ شه‌ڕی تیرۆر که له ناوچه‌یه به‌رده‌وامه.
ئه‌و مانۆڕه‌ی تورکیا له‌نزیک سنوری هه‌رێمی کوردستان، هاوکاته له‌گه‌ڵ لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته دژی ریفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان.
بڕیاریشه 22 ی ئه‌م مانگه، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تورکیا له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم کۆبێته‌وه‌و دوایین هه‌ڵوێستی ئه‌و وڵاته رابگه‌یه‌نێت.پێشتر و لەچەند بۆنەیەکی جیاوازدا بەرپرسانی تورکیا هاوشێوەی وڵاتانی دیکەی دراوسێی هەرێمی کوردستان، دژایەتی خۆیان بۆ ریفراندۆمە چاوەڕوانکراوەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق دەربڕیوە.
ئەمەو لەلایەکى دیکەوە چەند میدیایەک ئاماژەیان بەوە کردوە کە سوپاى تورکیا چەک و جبەخانە و پێدوایستى زیاترى سەربازیى رەوانەى هێزەکانى کردوە لە سنورى وڵاتەکەى و سوریا کە بە زیاتر لە (80) ئۆتۆمبێل و زرێپۆشى تێدایە، ئەوەش بۆ تۆکمەتر کردنى هێزەکانى لە سنورى ئیدلەب و عەفرینی سووریا.