تێکهەڵچوون لەنێوان لایەنگران و نەیارانی ڕفراندۆم لە کەرکووکی ئێراق
تێکهەڵچوونی نێوان لایەنگران و نەیارانی بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگاریی کەرکووک لە باکووری ئێراق بۆ بەشداری کردن لە رفراندۆمی هەرێم، دوو کوژراو و سێ برینداری لێکەوتەوە .
هۆشیار حەسەن ئەفسەرێکی دایرەی ئاسایش لە کەرکووک لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا، وتی: شەوی سێ شەممە دوابەدوای تێکهەڵچوونی نێوان نەیاران و هۆگرانی بڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکووک بۆ بەشداری کردن لە بەڕێوەچوونی رفراندۆم لە هەرێمی کوردستان، هێزی ئەمنی ئەم وڵاتە بە ئامانجی کۆنترۆڵی کردنی ڕەوشەکە لە کەرکووک سەقامگیر بوون .
ئەمە لەحاڵێکدایە کە سیاسەتڤانان، بیرمەندان و ڕۆژنامەنووسان بەرلەمە سەبارەت بە ڕوودانی تێکهەڵچوونی ناوخۆیی لە سای بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکووک بۆ بەشداریکردن لە رفراندۆم وشداریان دابوو .
بەرلەمەش ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی بەرەی تۆرکمانیی ئێراق ڕایگەیاند : ڕەزامەندی ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکووک بۆ بەشداریکردن لە دانیشتوانی ئەم پارێزگەیە لە تەنیشت دانیشتوانی سێ پارێزگەی هەولێر، سلێمانی و دهۆک لە رفراندۆمی هەرێمی کوردستانی ئێراق، بە نایاساییە و چەشنێک داگیرکاری نوێ دێتە ئەژمار .
کەرکووک لەو ناوچانەیە کە دەوڵەتی ناوەندی ئێراق و کوردستان ناکۆکییان هەیە لەسەری کە لە ژێر کۆنترۆڵ و چاوەدێری ڕاستەوخۆی دەوڵەتی ناوەندی دایە .
پێداگری مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بەڕێوەچوونی ڕفراندۆم لە 25ی سپتەمبەری ساڵی 2017 بەڕەوڕووی کاردانەوەی بەبڕشتانەی دەوڵەتی ئێراق، تاقمە جۆربەجۆرەکانی ئێراق و وڵاتانی ناوچە و جیهان بووەتەوە.