فەرماندەری حەشدی شەعبی : کەرکووک کلیلی چارەسەر کرانی قەیران لەگەڵ هەڕێمی کوردستانی عێراقە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i308977-فەرماندەری_حەشدی_شەعبی_کەرکووک_کلیلی_چارەسەر_کرانی_قەیران_لەگەڵ_هەڕێمی_کوردستانی_عێراقە
یەکی لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی ولە ئەندامانی پایەبەرزی ڕێکخراوی بەدر وتی کە کەرکووکی دەوڵەمەند لە نەوت کلیلی چارەسەر کرانی قەیران لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراقە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2017 12:11 Asia/Tehran
  • فەرماندەری حەشدی شەعبی : کەرکووک کلیلی چارەسەر کرانی قەیران لەگەڵ هەڕێمی کوردستانی عێراقە

یەکی لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی ولە ئەندامانی پایەبەرزی ڕێکخراوی بەدر وتی کە کەرکووکی دەوڵەمەند لە نەوت کلیلی چارەسەر کرانی قەیران لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراقە.

" موعین ئەلکازیمی" لە فەرماندە کانی حەشدی شەعبی ئەمڕٶ سێ شەممە بە هەواڵنێری ئیرنای وت مەسعود بارزانی ڕێبەری پارتی دێموکراتی کوردستانی عێراق لە دووی زاڵبوون بەسەر نەوتی کەرکووک ودەرکردنی ڕۆژانە یەک ملوین بەرمیل نەوت لەم هەرێمە دایە وئەگەر دەوڵەتی ناوەندی عێراق کۆنترۆڵی کەرکووک بگرێتە دەس ، مەسەلەی گشت پرسی بەڕێوە ناچیت. وتیشی بەپێی دەرفەتی زۆر کورت کە ماوە هەتا کاتی بەڕێو ەچوونی گشت پرسیی بە سەرنج دان بە زەخت وگوشارەکانی ناوخۆیی ودەروەیی کە هەیە ، مەسعود بارزانی چارەیەکی بێجگە لە ڕێگە چارەیەک بۆ چوونە دەر لەم قەیرانە نیە. ئەلکازمی وشداری دا کە ئەگەر ڕێبەرانی پارتی دێموکراتی کوردستانی عێراق لەسەر هەڵوێستی خۆیان پیداگری بکەن، دۆخەکە بەرەو ئاڵۆزی زۆرتر دەڕوات.