گەڵالەی هاوبەشی فەرانسە وتورکیا بۆ هەڵوەشانەوەی گشت پرسیی هەڕێمی کوردستانی عێراق
فەرانسە وتورکیا ، گەڵالەیەک بۆ پاشگه زکردنه وه ی هەرێمی کوردستانی عێراق له بەڕێوە بردنی گشت پرسیی جیا بوونەوە لەم وڵاتە ، ئەدەن بەدەستەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلحدس" مانوئیل ماکرون" و" ڕەجەب تەیب ئەردۆغان " سەرۆک کۆمارانی فەرانسەو تورکیا لە پەراوێزی جڤێنی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نیویورک ڕێککەوتنیان کرد، لەقۆناخی یەکەم هەولێر بە پاشگەز بوونەوە لەبەڕێوەچوونی گشت پرسیی ڕازی بکەن. سەرۆک کۆمارانی فەرانسە وتورکیا وتیان ، ئەگەر هەولێر بە بەڕێوە چوونی گشت پرسی پیدا گری بکات ، دوو وڵات بۆ نێونجیگەری نێوان بەغدا وهەولێر لەبارەی پرسەکانی هاوپێوەند بە مافی یاسایی کوردەکان لە عێراق ودیاری کردنی چارەنوسی ناوچە بەرناکۆکیەکان هەوڵ بدەن. " ماکرون" وئەردۆغان" هەروەها لە بارەی بایکوتی هەرێمی کوردستان ئەگەر بێتۆ پیداگری بکەن بۆ بەڕێوە چوونی گشت پرسیی جیا بوونەوە لە دەوڵەتی ناوەندی عێراق بیرو ڕایان گوڕیەوە. پیداگری مەسعود بارزانی سەرۆکی هەڕێمی کوردستانی عێراق بۆ بەڕێوە چوونی گشت پرسی جیا بوونەوەی ئەم هەرێمە لە بیست وپێنجەمی سێپتەمبەری دووهەزارو حەفدە لەگەڵ کاردانەوەی بەبڕی دەوڵەتی عێڕاق ، تاقمە جۆربەجۆرە عێراقیەکان ووڵاتانی ناوچە وجیهان ڕووبە ڕوو بەڕوو بووەتەوە.